دو مامۆستای ئایینی بەناوەكانی مامۆستا مەلا د.سەلام مەحمودیان پێشنوێژی ئاوایی بێورانی خوارێ و مامۆستامەلا حەسەن خزری پێشنوێژی مزگەوتی بێورانی سەرێ سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن دادگای تایبەتی “ڕووحانیوون”ی ورمێ بانگ کراون.
ئەو دو مامۆستایە لە ڕەوتی بزوتنەوە ژینادا لە بەرەی خەڵکی ناڕازیدا بوون و لەو كاتەوە چەندین جارە ناوەندە ئەمنیەتییەکان له سەردەشت بانگیان کردوون و هەڕەشە و گوشاریان خستونە سەر و لە ئاکامدا کەیسی قەزاییان لە دادگای ڕووحانیەت بۆ ئامادە کراوە.
ئەو دوو مامۆستایە دەبێ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ لە دادگا ئامادە بن.