شەوی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەناوی “ئومید سەعیدی” بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “بەستام” گیانی خۆی لەدەست دا.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە کە خێزاندار و دانیشتووی شاری سنە بووە، دوای چەند کاتژمێر گەڕان و سووڕان لەلایەن کۆڵبەرەکانەوە دۆزرایەوە کە جێگای دوو فیشەکی بە جەستەیەوە دیار بووە.
جێگای ئاماژەیە کە هەر ئەو شەوە، کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵەی خەڵکی ئاوایی مارەغان سەر بە شاری سەردەشت بەناوی “مێهرداد عەبدوڵلازادە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرابوو.