ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “قالیچە” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بەناوەکانی “فارس ڕەزایی و ئیدریس ڕەزایی”(باوک و کوڕ) وێڕای لێدان و کوتان و بێ ڕێزی پێکردن، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی دەسبەسەر کران.
ئەو باوک و کوڕە لە سنووری “شێخ سەڵە”ـی ئەو شارە دەسبەسەر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.