ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کەوپەڕ” دانیشتووی شاری پیرانشار بەناوی “باپیر خالیدی” ٣٨ ساڵە دوای دەستبەسەرداگرتن و ڕووخاندنی شوێنی کارەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو هاونیشتمانییە لە کانێکسێکی بچووک لە شەقامێکی شار پینەچی بووە کە بەهۆی ئەوەی ناوی لێنراوە “موزاحیمەت” لەلایەن سەدی مەعبەر و شارەداری، ڕووخاندوویانە و دەستیان بەسەردا گرتووە. دوای ئەوم ڕووداوە، کاک باپیریش کە تەنیا سەرچاوەی بژیوی لێ دەستێنن بەداخەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنیت.
باپیر خالدی خێزاندارە و خاوەن مناڵێکی کچە.