لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بەناوی “محەممەدتاهیر حوسێنپوور” لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشیی مهاباد بە سەرۆکایەتی قازی “دوستی” ١٣ ساڵ حوکمی گیران و بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ئەو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی “موحارەبە و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ئەو حوکمەی بۆ بڕاوەتەوە.
محەممەدتاهیر حوسێنپوور ڕۆژی چوارشەممە یەکی خەرمانانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتییەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی لە ماڵیی خۆی دەسبەسەر کرابوو.
ئەو هاونیشتمانییە پێشتریش لە خەزەڵوەری ١٤٠٠دا بە تۆمەتی “تێکدانی مڵک و ماڵی گشتی، بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ئەوساڵی خەڵکی نەغەدە” لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە ١٥ مانگ گیرانی بەسەردا سەپابوو.