ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کاسبکارێک بەناوی “کاوان سەڕاف” ٣٦ ساڵە خەڵکی ئاوایی “گۆڕەشێر” سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئانقەست، کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران کاتێک بەدوای ماشێنی ئەو کاسبکارە کەوتبوون، لە نزیک ئاوایی ساوان تەقەیان لێ کردوو و کوشتیان.
کاوان سەڕاف خێزاندارە و خاوەن سێ منداڵە.