ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری “شاباد” بەناوی “شەهاب دارابی” پاش بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە دژی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لاپەڕەی کەسیی خۆی لە ئینستاگرام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هەتا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.