ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “فواد کارگەر” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە کە لە بەرزاییەکانی سنووریی نەوسوود بە فیشەک پێکراو، ئێستا لە بەشی ICUـی نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان لەژێر چاودێری پزشکی دایە و ڕەوشی گشتی ناجێگیرە.
فواد کارگەر خێزاندارە و خاوەن دوو مناڵە.