ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

شەش کۆڵبەری دیکەی کورد کوژران و بریندار بوون

به‌دوای‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان سپای‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ ناوچه‌ی‌ كێله‌شین و نزیك سیده‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان برینداربوون.
ڕۆژی‌ ڕابردوو دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ ناوچه‌ی‌ نێوان كێله‌شین و سیده‌كان به‌هۆی‌ تۆپبارانكردنی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران برینداربوون و به‌ خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ سۆران له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گواسترانه‌وه‌ و تا ئاماده‌كرانی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌.
لە شاری شنۆش کۆڵبەرێک بە ناوی سولەیمان قادری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كورد به‌هۆی‌ ڕادوونانی‌ هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ ناوچه‌ی‌ خۆی‌ كه‌سێك به‌ ناوی‌ جه‌هان محه‌ممه‌دلوو له‌ چیا هه‌ڵده‌دێردرێ و به‌ سه‌ختی‌ بریندار ده‌بێ و پزیشكانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ورمێ به‌ كه‌سوكاریان ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ ” قه‌تعی نوخاع″ بوووه‌.
هەر‌وه‌ها له‌ ڕووداوێكی‌ دیكه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌ كاسبكارانی‌ كورد له‌ جاده‌ی‌ نێوان مه‌هاباد بۆ نه‌غه‌ده‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ڕێژیم ڕاوده‌نرێ و له‌ ئاكامدا كاسبكارێك به‌ ناوی‌ حوسێن مێهدیزاده‌، كوڕی‌ فه‌تاح به‌ ماشێن تووشی ڕووداوی‌ هاتوچۆ ده‌بێ و پاشان گیان له‌ده‌ست ده‌دا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ حه‌وتووی‌ ڕابردووش كۆڵبه‌رێكی‌ 51 ساڵه‌ به‌ ناوی‌ هه‌مزه‌ مه‌ولوودیپوور خه‌ڵكی‌ شاری‌ پیرانشار له‌ سنووری‌ ته‌مرچینی‌ ئه‌و شاره‌ به‌هۆی‌ ماندووبوون جه‌ڵده‌ لێی ده‌دا و ئه‌ویش گیانی‌ له‌ ده‌ست ده‌دا.
شیانی‌ باسه‌ كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی‌ كورد به‌هۆی‌ فه‌قیری‌ و هه‌ژاری‌ و نه‌بوونی‌ كار و پیشه‌ و بۆ به‌ده‌ستهێنان نانێك، گیانیان له‌سه‌ر به‌ری‌ ده‌ست داناوه‌ و به‌ناچاری‌ ڕوویان له‌ كاریی‌ تاقه‌تپڕوكێنی‌ كۆڵبه‌ری‌ كردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ به‌ قاچاخچی‌ ناوده‌برێن و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code