چاونیوز: بەرەبەیانی شەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بەناوی “ئەحمەد(عبدل)شاوالی” خەڵکی ئاوایی “ئیسلامییە” سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج، جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە “ماددە هۆشبەرەکان” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕابۆوە.
هەتا ئێستا ئەو هەواڵە لەلایەن هێج کام لە ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.