ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

سارا ڕۆستەمی لە بانە به‌ تۆمه‌تی‌ سیاسی ده‌سبه‌سه‌ركرا

كچێك له‌ شاری‌ بانه‌ به‌ بێ هیچ مۆڵه‌تێكی‌ قانوونی‌ و قه‌زایی به‌ تۆمه‌تی‌ سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
شه‌وی‌ ٣٠ی‌ گه‌لاوێژ كچێك به‌ ناوی‌ سارا ڕۆسته‌می‌ له‌ هوتێلێك له‌ شاری‌ بانه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی‌ ده‌زگایی قه‌زایی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی‌ لیباس شه‌خسی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی‌ ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، سارا ڕۆسته‌می‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ سنه‌ له‌ كاتی‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌دا به‌ لێدان و كوتان بۆ شوێنێكی‌ ناڕوونیان گواستووته‌وه‌ و پاش به‌دواداچوونی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی‌ ڕاگرتنی‌ ڕانه‌گه‌یه‌اندراوه‌ به‌ڵام ده‌ڵێن به‌ تۆمه‌تی‌ پێوه‌ندی هه‌بوون به‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كراوه‌.
بنه‌ماڵه‌ی‌ ناوبراو ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌زگای قه‌زایی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران و هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ سنه‌ و بانه‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ ئه‌و كچه‌ 28 ساڵه‌یان وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.
به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 583 قانوونی‌ دادگاكان، ڕاگرتن و ڕفاندنی‌ ناقانوونی به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 575 ئه‌و قانوونه‌ ده‌ركرانی‌ حوكمی‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ له‌لایه‌ن قازییه‌كانه‌وه‌ و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ ٢٣ و ٣٤ی‌ قانوونی‌ سزاكان، ده‌سه‌به‌سه‌ركرانی‌ ناقانوونی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت تاوانه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code