۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: گەلاوێژ ۱۳۹۹

کچێکی کورد دەستبەسەر کرا

چاونیوز:حەوتووی ڕابردوو کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”سومەیە نەمەدماڵ“ کچی ڕەشید لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دانییە. دەگوترێ، سومەیە دوای هاتنەدەر لە …

درێژەی بابەت »

دوو کچ و کوڕێک لە شارەکانی ڕوانسەر، جوانڕۆ و ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: دوو کچ و کوڕێک لە شارەکانی ڕوانسەر، جوانڕۆ و ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “شینا سێفی” کچی “جەهانگیر”، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “بورهانەدینـ”ـی شاری ڕوانسەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو کچە مێرمنداڵە …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “تارق ڕەحیم‌ پوور” کوڕی “مووسا” خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و هەروەها لەسەر سکاڵای سپای پاسداران لە پەیوەندی لەگەڵ “سەرپێچیکردن و بێڕێزی بە حکوومەت و …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک لە زیندانی سنە لە سێدارە درا

چاونیوز: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩، حوکمی ئێعدامی هاونیشتمانییەکی کورد بە تۆمەتی “کوشتن”، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەو کەسە ناوی “مورتەزا پیرخزری” تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی شاری سنە باس کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەستدانی کاسبکارێک لە سنووری شاری نەوسوود

چاونیوز: کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ناوچەی نەوسوود گیانی لێ ئەستێنرا. بە پێی هەواڵی گەیشتو بە چاونیوز، سەرلەبەیای ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی“ملە قەندی” شاری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “وەزیر محەممەدی” ٢٩ ساڵە …

درێژەی بابەت »

چوار چالاکی ژینگەپارێز حوکمی ١٤ ساڵ و ٢ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی ١٠ کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی و بەشێک لە ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان لە لقی یەکەمی دادگای شۆرشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچووە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو حوکمی بەندکرانی سێ کەسیان ڕاگەیەندراوە. ئەو …

درێژەی بابەت »

زیاتر لە سەد بەندکراوی بەندیخانەی مەهاباد تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

چاونیوز: زیاتر لە سەد بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ٤ و ٦ی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لە هەر جۆرە خزمەتگوزارییەکی تەندروستی و دەرمانی بێبەش کراون. بە پێێ هەواڵی جاونیوز وەرگیراو لە هەنگاو، دوای ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانە داوایان لە بەندکراوانی ڕێگاباز (ئەو بەندکراوانەی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی سایین قەڵایی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سایین قەڵا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەحیم پوورئەحمەد”، ٤٠ ساڵانە و خەڵکی گوندی “قازانلی” لە ناوچەی سایین‌ قەڵا، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا. ئەو هاونیشتمانییە ساڵی …

درێژەی بابەت »

ئومید مستەفاپوور بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: ئومید مستەفاپوور چالاکی سیاسی و مەدەنی، ئەندامی بەڕەی یەکگرتووی کورد بە دانانی بارمتەی سەدملیۆن تمەنی لەزیندانی نەغەده ئازاد کرا. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩، ئومید مستەفاپوور چالاکی مەدەنی خەڵکی نەغەدە لەسەر دەستووری قازی کیوومەرسی دادوەری دادگای شۆرشی شاری نەغەده دوایی ٢٧ ڕۆژمانەوە لە بەندیخانە …

درێژەی بابەت »

باوک و کوڕێک لەگەڵ گرووپێکی ژەنیاری لە شاری ئیلام دەسبەسەر کران

چاونیوز: باوک و کوڕێک لەسەر بڕیاری دادستانی شاری ئیلام لە کاتی ڕێوڕەسمی شایی لەگەڵ گرووپێکی ژەنیاری، شەوی ڕابردوو دەسبەسەر کران. هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە و گرووپە ژەنیارییەکەی بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا و هەروەها شەوی کوژرانی “ئیمام محەممەد باقر” و بۆ بێڕێزی بە پیرۆزییەکان گەڕاندەوە. سەرچاوەکنی خۆجێی دەڵێن: “ئەو …

درێژەی بابەت »