۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: جۆزەردان ۱۳۹۹

خاوەن پێداویستییەکانی شاری شنۆ چاوەڕێی هیممەتی مرۆڤدۆستانەن

چاونیوز: لە شاری شنۆ و دەوروبەری زیاتر لە ١٦٠٠ کەس کە خاوەن پێداویستی تایبەتن، پێویستیان بەهاوکاری و یارمەتی دڵسۆزان و هاوکاریی خەڵکی نیشتمانپەروەر و خێرخوازی کوردستان هەیە. خاوەن پێداویستییەکان ئەو بەشە لە کۆمەڵگەن کە پێویستیان بە هاوکاری پزیشکی و پێڕاگەیشتنی تایبەت هەیە و لە هەر وڵاتێک دەوڵەت بەرپرسی پێڕاگەیشتن و …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی سێ لاو لە کوردستان

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار لاوی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و دەستکورتی کۆتاییان بە ژیانی خۆان هێناوە. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی١٣٩٩ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”مێهدی ئیمانی“ بە هۆی هەژاری و دەستکورتی …

درێژەی بابەت »

لاوێک لە ناوچەی خانێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی ئاوایی چیانەی سەر بە شاری خانێ بە ڕێگای خۆهەڵاوەسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵانە بە ناوی “حاسڵ ئاڵتوون” کوڕی جەلال، بە شێوەی خۆهەڵاوەسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند، …

درێژەی بابەت »

“سەکینە پەروانە” ٥ ساڵ زیندان و دوو ساڵ قەدەغەکردن لە ئەندامیەتی لە گرووپە سیاسییەکانی بەسەرداسەپا

چاونیوز: لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ قەدەغەکردن لە ئەندامیەتی لە گرووپە سیاسییەکانی بۆ “سەکینە پەروانە” هاووڵاتیی کوردی خەڵکی خوراسان بڕییەوە. دادگایی ئینقلابی تاران ئەو هاووڵاتییەی بە “ئەندامبوون لە گرووپەکانی دژبەری نیزام بە ناوی کۆمەڵە و دێموکرات بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی ئێران” تۆمەتبار …

درێژەی بابەت »

دیسان کۆڵبەرێک بە ئانقەست گیانی لێ ئەستێندرا

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە تەقەی ئانقەستی هێزە نیزامییەکان گیانی لێ ئەستێندرا. بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە ناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی “کەماڵ گۆڵێ” خەڵکی ئاوایی “گۆڵێ”ی سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی پاسداران کووژرا. سەرچاوەیەک بە …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی خەڵکی سەقز گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرکارێکی خەڵکی سەقز لە تاران گیانی لەدەست دا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە “کوردپا”، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “محەمەد فەیزپوور” لە کاتی کار کردن دا لە ناوچەیەکی تاران بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەست داوە. سالانە کرێکاری زۆر بەهۆی نەبوونی ستانداری کار و نەبوونی پێداویستی سەرەکی …

درێژەی بابەت »

تاڵانکردنی ماڵی خەڵک لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانی ئێران لە کوردستان

چاونیوز: هێزە ئینتیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە گوندێکی پیرانشار بە شیوەی نایاسایی دەستدرێژییان کردووەتە سەر موڵک و ماڵی خەڵک و تاڵانیان کردووە و دواتر پێیانیان فرۆشتووەتەوە. بە پێی هەواڵی گێشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هێزە ئینتیزامییەکانی جێگیر لە پاسگای سیلوێ سەر بە پیرانشار بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی …

درێژەی بابەت »

هەوڵی دیپلۆماتە ئەوروپاییەکان لەهەمبەر ناڕوونیی چارەنووسی زیندانییەکی کوردی مەحکوم بە ئێعدام

چاونیوز: ٦ کەس لە نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا و دیپلۆماتەکانی بێلژیک، لە نامەیەکدا بۆ باڵوێزخانەی حکوومەتی ئێران لە بروکسێل، خوازیاری ڕوونبوونەوەی بارودۆخی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بوون. دیپلۆماتە ئورووپاییەکان لەو نامەیەدا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، ئاماژەیان کردووە بە کوژرانی کۆڵبەران و درێژەی …

درێژەی بابەت »

یەکێک لەو ئێرانیانەی ئەمریکا سزای داوە، تۆمەتبارە بە تیرۆر کردنی د.قاسملوو

چاونیوز: کەمپەینی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامە و لەدوایین هەنگاویدا واشنتن سزای بەسەر ۱۲ کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند کە یەکێکیان بە ئەنجامدانی چەندین تەقینەوە و کوشتن تۆمەتبارە، لەنێویاندا تیرۆرکردنی شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملوو. ئەمریکا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە کوشتنی خەڵک لە دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران تۆمەتباردەکات، عەلی فەلاحیانیش کە لە …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچەی سەردەشت

چاونیوز: دوو کۆڵبەر بە تەقەی راسەوخویی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران لەسنووری بێتووشی سەردەشت بریندار بوون. بە پێی هەواڵێک کە بە چاونیوز گێشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۱ی جۆزەردان ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا دوو کۆلبەرێک بە ناوەکانی “مەنسوور ئیسماعیلی” ٣٠ …

درێژەی بابەت »