۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: خاکەلێوە ۱۳۹۹

گرووپی شاخەوانیی کاسارۆی مەریوان ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

چاونیوز: دوای بڵاو کردنەوەی وێنە و پێشان دانی دیمەنی بڕین و شێواندنی سرووشتی دارستانەکانی زاگرۆس، بەشێک لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان و باقی دامەزراوەکانی تر لەهەمبەر ئەو زوڵمەی دژ بە دار و دەوەن و سرووشت دەکرێ، ڕاگەیاندراوی پرۆتستۆیان بڵاو کردۆتەوە. گرووپی شاخەوانیی کاسارۆی مەریوان، یەک لەم ڕێکخراوانەیە کە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوێک بڵاو …

درێژەی بابەت »

حوکمی ٤ مانگ زیندانی و لێدانی ٢٤ قامچی بە سەر وریا دل ئەنگیز چالاکی مەدەنی دا سەپا

چاونیوز: لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان “وریا دلئەنگیز”، چالاکی مەدەنیی کورد، بە ٤ مانگ زیندان و لێدانی ٢٤ زەربە قامچی مەحکووم کرد. ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتیی” تاوانبار کراوە. وریا “دڵ‌ئەنگیز ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ٩٨ لە سەر سکاڵای دادستانی مەریوان بە تۆمەتی “تێکدانی …

درێژەی بابەت »

لە ئاکام شەڕ و تێکهەڵچوون لە شاری مێهران دوو کەس کوژران

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لە نێوان دوو کەسی نەناسراو لەگەڵ هەنگی سنووریی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، سەربازیک بە ناوی “محەممەد مێهدی مورادی” کوژرا. “کیاسەت سپێهری،” فەرماندەی سنوورەپارێزەکانی ئیلام، ڕایگەیاند: “ئەو دوو کەسە چەکدارە نەناسراوە، دسڕێژی و تەقەیان لە پایگاکانی ئەوان کردووە …

درێژەی بابەت »

“مستەفا سەلیمی” لە سێدارە درا

چاونیوز: دەمژمێر ٤ی ی کازێوەی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، “مستەفا سەلیمی”، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی سەقز لە سێدارە درا. ئەو زیندانییە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازرابووە. ئەو زیندانییە پاش ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانی سەقز، توانی لە زیندان هەڵبێت؛ بە وتەی ڕۆژنامەنووسان …

درێژەی بابەت »

کوردستان بێکارترین ناوچەی ئێران

چاونیوز: بە پێی نوێترین ئامارە فەرمیەکان پارێزگا کوردنیشەنەکان لە ریزبەندی ڕێژەی بێکاری پارێزگاکانی ئێران دا لە خوارەوەی ئەم ڕیزبەندیە دان و بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانن، بە پێی ئەم ئامارە کە رێژەی کار و بێکاری پارێزگاکان لە زستانی نەوەدوھەشتدا نیشان دەدا؛ رێژەی بێکاری پارێزگای سنە ٢٠ لەسەد، کرماشان ۱۷.۹ له سەد، لورستان …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام بەهۆی هەڵدێران لە چیای “مانشت” گیانی لەدست دا

چاونیوز: “ئیسماعیل حەمیدییان” چالاکی مەدەنی و هەڵسوڕی بواری ژینگەپارێزی کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، “ئیسماعیل حەمیدییان” نووسەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی “سەرابی کارزانی” شاری ئیلام کۆچی دوایی کرد. ناوبراو حەتووی ڕابردوو لە کێوی “مانشت” ی ئیلام هەڵدێرا و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی …

درێژەی بابەت »

تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی چاردێران(چاڵدران) دۆزرایەوە

چاونیوز: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “عەسکەر محەممەدی” خەڵکی گوندی “نەبی کەندیـ”ـی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارە دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەرزاییەکانی کێوەکانی چاڵدێراندا بێ سەروشوێن بووە. هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کۆڵبەرە …

درێژەی بابەت »

نیگەرانیی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەگەری ڕوودانی کارەساتێکی مرۆڤی لە بەندیخانەی ورمێ

چاونیوز: بە پێی زانیارییە باوەڕ پێکراوەکان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ پەرەی گرتووە و ئەگەری روودانی کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی لەو بەندیخانەیەدا نیگەرانیی قووڵی لە ناو خەڵک و زیندانییان درووست کردووە. بە پێی ئەو زانیاریانە لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک لە بەندکراوانی بەندیخانەی ورمێ کە هەڵگری نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی دوو کەس لە ماکۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا

چاونیوز: فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی ماکۆ، باسی لە دەسبەسەرکردنی دوو کەس لە ماکۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد. “حوسین ئەشتەری”، فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی ماکۆ وتی، ئەو کەسانە بەهۆی بڵاوکردنەوەی فیلمێک سەبارەت بە بارودۆخی نەخۆشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە کۆمەڵگا، دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفیرانی کرماشانی

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، کۆمەڵێک لە شۆفیرانی ئوتوبووسی شاری کرماشان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. ئەم شۆفیرانە لەبەردەم بینای پارێزگاری و شارەوانی شاری کرماشان بە شێوەیەکی هێمنانە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی. ئەو شۆفیرانە خوازیارن و داوا دەکەن کە، یارانەی ساڵی ١٣٩٨ و هەروەها مافی بیمەی بێکاریان لەبەر ئەو دوو مانگ …

درێژەی بابەت »