۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: گوڵان ۱۳۹۹

٥ ساڵ زیندان بەسەر چالاکێکی مەدەنی دا سەپا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٣٩٩، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بە ناوی “ئەکبەر گەوێڵی”، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا. ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “حوسێن سەعیدی”، “ئەکبەر گەوێڵیـ”ـی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک …

درێژەی بابەت »

مردنی گوماناوی پیاوێک لە جوانڕۆ

چاونیوز: سەرلەئێوارەی دوێنی هەینی، ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٩، پیاوێکی پەنجا ساڵان لە شاری جوانڕۆ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دەدات ئەحمەد ئینفەرادی کوڕی ئەمین، دانیشتووی گەڕەکی گورگەچاڵی شاری جوانڕۆ ئەمڕۆ گیانی لە دەست دەدات. هەندێک کەس دەڵێن لە دەمەقاڵێ و تێهەڵچوون لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، شنۆ ڕەحمەتی کوژراوە و شوێنی چەقۆ بە …

درێژەی بابەت »

زیاتر لە ۵۰ هەزار هاونیشتمانیی کورد ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری تۆمار کردووە

چاونیوز: تائێستا بەراوردی زیاتر لە ۱۰۰ هەزار کەس کراوە کە لە ماڵپەڕی بیمەی ئێران بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری ناویان تۆمار کردووە. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن، ئەو کرێکارانەی کە بە هۆی ئاستەنگەکانی ڤایرووسی کۆرۆنا بێکار بوونە، نیگەرانی دۆخی ژیانیان و یارمەتی مانگانەی خۆیان نەبن چوونکە کاروباری پێویست بۆ قەرەبووکردنەوەیان کراوە، …

درێژەی بابەت »

سەرلێشێواوی و چەواشەی میدیاکانی حکوومەتی بۆ هەواڵی کوژرانی سەربازێک لە ورمێ

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕ، میدیاکانی حکوومەتی باسیان لە کوژرانی سەربازیک بە ناوی “ئەمیر سلێمانی” کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی “عەلیار”ی شاری ماکۆ، لە ورمێ کرد. ماڵپەڕەکانی “پارسینە و تەقریب” هەواڵی کوژرانی ئەو سەربازیان داوەتە پاڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت. لەلایەکی دیکەوە، کاناڵە تێلێگرامییە خۆجێیەکانی شاری ورمێ، باس لە …

درێژەی بابەت »

حوکمی لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی بانەیی لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا

چاونیوز: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی بانەمەڕ، دوو زیندانی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” بە ناوەکانی “عەبدولواحید فەیزی و پەیام (ڕامیار) موخلس” خەڵکی شاری بانە، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ئێعدام کران. ئەو دوو زیندانییە، چەند ڕۆژ پێش بۆ جێبەجێکردنی حوکمەیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە کرابوون. هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنیی …

درێژەی بابەت »

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەهەمبەر دەرکردنی ماموستایەک بڵاو کردەوە

چاونیوز: ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە بەرەبەری ڕۆژی مامۆستایاندا، حوکمی کڕینەوە و دەرکرانی “محەممەد حەبیبی”، پاش ١٨ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتی و دوو ساڵ زیندان، بەبێ ڕۆژێک مورەخەسی، دەر کرد. لە کاتێکدا کە “محەممەد حەبیبی” مامۆستایەکی هێژا کە لە ماوەی ١٨ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتیدا، لە ڕاستای دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایان و قوتابییان …

درێژەی بابەت »

٢٠ ناوەندی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی، خوازیاری ئازادکردنی زیندانییانی سیاسیی ژنن

چاونیوز: ٢٠ ناوەندی مافی مرۆیی نێونەتەوەیی و ئیرانی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا، داوایان لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە کە بە زووترین کات زیندانییانی سیاسیی ژن ئازاد بکرێن. لەو نامە سەرئاوەڵایەدا، ئاماژە بە ناوی ٥٠ زیندانیی سیاسیی ژن کە هەنووکە لە زیندانەکانی ئێرانن، وەک: “زەینەب جەلالیان، نەسرین ستوودە، نێرگز محەممەدی، گوڵڕۆخ ئیریایی و …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: ئێران بەرپرسی یەک لەسەر سێی هەموو لەسێدارەکانی جیهانە

چاونیوز:ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئیعدامدا بڵاوی کردۆتەوە، ئێرانی بە بەرپرسی یەک لەسەر سێی ئیعدامەکان لە جیهاندا تۆمار کردوە. ڕۆژی سێشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە سەبارەت بە ئیعدامکردن لە وڵاتاندا بڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٦٥٧ کەس لە …

درێژەی بابەت »

بێکاربوونی ٢٥ هەزار کرێکار لە کرماشان بە هۆی کۆڕۆناوە

چاونیوز: بە هۆی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی کاری بیناسازی ٢٥ هەزار کریکار لە کرماشان بیکار بوون. بەرپرسی گشتیی ڕێگاوبانی پارێزگای کرماشان “مەسعوود شەریفی” رۆژی سێشەممە ٢ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێگاوبان و شۆرای بیناسازیی کرماشاندا وتی: “بە هۆی پەتای کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتی خەڵک و هەروەها قەدەغەی هاتۆچوو ٢٥ …

درێژەی بابەت »

“لوقمان ئەحمەدپوور” لە زیندانی سنە لەسێدارە درا

چاونیوز: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی بانەمەڕ، حوکمی لەسێدارەدانی “لوقمان ئەحمەدپوور” خەڵکی بانە، زیندانیی تاوانبار بە “کوشتنی بەئەنقەست”، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. ئەو زیندانییە ماوەی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە بانە دەسبەسەر کرا و دواتر بە قیساس مەحکووم کرابوو. “لوقمان ئەحمەدپوور”، تەمەنی ٣٠ ساڵە، هەروەها خێزاندار …

درێژەی بابەت »