۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: رەشەمە ۱۳۹۸

دژایەتی لەگەڵ موڕەخەسی بەندکراوێک و بەردەوامیی مەترسی کۆرۆنا لە بەندیخانەکان

چاونیوز/ دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی لەگەڵ دانی مورەخەسی بە زێنەب جەلالیان کردووە و ئەو بەندکراوە سیاسییە کە لە زینداندا تووشی زۆر نەخۆشیی بووە، هەڕەشەی کۆرۆنای لەسەرە. سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا لە بەندیخانەکان و مەترسیی تووشبوونی بەندکراوەکان بەو پەتا کوشەندەیە، بەرپرسانی دەزگای دادی ڕێژیم ئیزنی مورەخەسییان بە زۆر لە …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانیی کورد به‌ هۆکاری هه‌ژاری و بێ ده‌ره‌تانی کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز/ ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدولقادر چراغی” کوڕی “شێخە”، خەڵکی گوندی “دربکە”ی شاری پیرانشار بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه‌. ده‌گوترێ ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هه‌ر لەم پەیوەندییەدا، هاونیشتمانییه‌کی تر بە ناوی “فەرید موختاری” خەڵکی گوندی “دەوڵەت …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییه‌کی کورد بە دانانی بارمتە له‌ زیندان ئازاد کرا

چاونیوز/ هاونیشتمانییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی ڕەشەممەی ۱۳۹۸، حەمید فروزش کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان ئازاد کرا. حەمید فروزش …

درێژەی بابەت »

۸ی مارس پینگاڤێکی ڕۆناکبیرانەیە بەگژ ئاپاڕتایدی پیرۆزی ڕەگەزی

چاونیوز: بۆنەی گەردوونی ڕۆژی ئافرەت، وەک گشت بۆنە گەردوونییەکان، ڕۆژێکی پیرۆز نییه و بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنیش ڕۆ نەنراوە. بابەتەپیرۆزەکان، لە سەر پانتایەکی ساویلکانەی باوەڕمەندی، لە شیپانەی ئولێکدا، ڕۆدەنرێن و خەڵک گرتنی ئەو ئەو بۆنەگەلە بە ئەرکی ئۆلدارانە دەزانێت و چاوەڕوانی پاداشتی خودای لێ هەیە. هەشتی ماڕس، وەک بۆنەکانی تری …

درێژەی بابەت »

دوو بەندکراوی دیکەش بە گومانی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کرۆنا لە قەرەنتینە کران

چاونیوز: دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەلمان سولەیمان‌یژاد و ڕەشید عەزیزی بە گومانی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ قەرەنتینە کران. ئەو دووبەندکراوە چەند ڕۆژلەمەوبەر بۆ چارەسەری و پشتراستبوونەوە لە نەخۆشییەکەیان، ڕەوانەی نەخۆشخانە لە دەرەوەی بەندیخانە کرابوون. بەو دوو بەندکراوەوە، ئێستا ٥ بەنکراو لە بەندیخانەی ورمێ …

درێژەی بابەت »

ئازادی کاتی دوو هاونیشتمانی کورد

چاونیوز/ ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەمە، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی “حەمید ئەژدەری” کوڕی “مەحموود” و “ئوسامە بامداد” کوڕی “ئارام”، خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان، هەر کام بە دانانی بارمەتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران. شەوی شەممە ١٩ی ڕێبەندان، ئەم دوو لاوە کوردە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی …

درێژەی بابەت »

گیان له‌ده‌ست دانی کرێکارێک له‌ سه‌ر کار

چاونیوز: کرێکارێکی ساختمان(ئارماتۆربه‌ند) له‌ شاری بانه‌ به‌ هۆی ڕووداوی کار گیانی له‌ده‌ست دا. ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ۱۳ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۸ی هه‌تاوی، کرێکارێکی ئارماتۆربه‌ند به‌ ناوی “خالید ڕه‌حیم زاده‌” ۳۲ ساڵه‌ خه‌ڵکی ئاوایی ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌ر به‌ شاری بانه‌، له‌سه‌ر کار و به‌ هۆی شورتی کاره‌با گیانی له‌ده‌ست دا. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوبراو خێزان …

درێژەی بابەت »

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌

راگەیەندراوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕناوە و دۆخی خراپی زیندانەکان لە ئێران، پاراستنی گیانی زیندانیانی سیاسی لە ئەستۆی دەزگای قەزایی ڕێژیمە. لەم ڕۆژانەدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نیگەرانی و مەترسییی جیدی لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی دروست کردوە. ئەم پەتایە خەریکە هەموو وڵات دادەگرێ و لەم سۆنگەیەشەوە بایەخدان بە …

درێژەی بابەت »

دۆخی دژواری په‌ناخوازان له‌ نێوان سنووری تورکیه‌ و یونان

چاونیوز: پەناخوازان کە دوای کرانەوەی دەروازەکان بەرەو یوونان بە کۆمەڵ ڕوویان کرد ئەو وڵاتە، ئێستا لە دۆخێکی زۆر دژوار دان. دوای هەڕەشەکانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە یەکیەتیی ئورووپا، بۆ گەیشتن بە ویستەکانی خۆی دەرگاکانی بە ڕووی کۆچبەراندا کردەوە و لە ماوەیەکی کەمدا دەیان هەزار کۆچبەر ڕوویان لە سنوورەکانی یوونان کرد. …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبه‌رێک له‌ سنووری سه‌ڵماس

چاونیوز: له‌ ئاکامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ده‌سته‌یه‌ک کرێکۆڵ، له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی سه‌ڵماس کۆڵبه‌رێک بریندار بوو. ڕۆژی شه‌ممه‌ ۱۰ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۸، هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ ئاکام ده‌ست درێژی له‌ کۆڵبه‌ران، که‌سێک به‌ ناوی “عه‌لی مامه‌ڵ” له‌ کاتی خۆده‌رباز کردن له‌ پشته‌وه‌ڕا ته‌قه‌ی لێده‌کرێ و بریندار …

درێژەی بابەت »