۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: خاکەلێوە ۱۳۹۹

لەناو بردنی ژینگە و شوێنەواری مێژوویی لە کوردستان

چاونیوز: بە پێی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا گردی “گەورە”ی ئاوایی “نەرزیوێ”ی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن کەسانی هەلپەرەست و پاوانخواز تێکدراوە. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی راگەیاند: ئەو خەڵکانەی لە دەوروپشتی گردەکە زەوی و زاریان هەیە هەموو ساڵی چەند میترێک ئەو …

درێژەی بابەت »

هەڵاتنی ٢٣ زیندانی لە گرتووخانەی خوڕەم ئاوا

چاونیوز/ دوانێوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەشەمە ٩٨، ژمارەیەک لە زیندانییانی زیندانی “پارسیلوان”ـی خوڕە‌م‌ئاوا، بە شکاندنی دەرگای زیندان، هەڵاتوون. جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری لوڕستان وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە: “٢٣ زیندانیی لە زیندانی پارسیلونی خۆڕەم‌ئاوا، بە شکاندنی دەرگای زیندانەکە، هەڵاتوون”. “مەحموود سەمینی” هەروەها وتوویەتی: “ئەو ٢٣ زیندانییە لە ئەنجامی …

درێژەی بابەت »

کێشەی ئاوی شارۆچکەی “بوڵواناوا”ی لەیلاخ

چاونیوز: سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسان کێشەی ئاوی شارۆچکەی بوڵواناوا چارەسەر نەکراوە. بەپێی ھەواڵی گەییشتوو بە چاونیوز، ماوەیەکی زۆرە خەڵکی شارۆچکەی بوڵواناوا لە ناوچەی لەیلاخ لە گەڵ کێشەی کەم ئاوی ڕووبەڕوون و سەرەڕای ھەوڵ و تەقەلای خەڵک و وادەو بەڵێنییەکانی دەسەڵات خەڵکی ئەو ناوچەیە ھێشتا کێشەکەیان چارەسەر نەبووە. شایانی باسە بەرپرسانی شارەداری …

درێژەی بابەت »

ئازادیی دوو زیندانیی سیاسی لە شاری دێولان

چاونیوز: سیرووس عەباسی چالاکی مەدەنیی شاری دێولان لە زیندان ئازاد کرا بە پێی ھەواڵی گەییشتوو بەناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوار شەمە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ سیرووس عەبباسی چالاکی مەدەنیی شاری دێولان پاش زیاتر لە دوو مانگ بە دانانی بارمتەی سەد ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد …

درێژەی بابەت »

ئازادیی دوو چالاکی مەدەنی بە شێوەی کاتی

چاونیوز: دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی دێولان بە ناوەکانی فەریدە وەیسی و ئازاد عەبباسی دوای دوو مانگ راگیران لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی شاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران. ئەم دوو چالاکە مەدەنیە دوو مانگ لەوە پێش لە گەڵ سیرووس عەبباسی چالاکی مەدەنیی لە شاری دێولان دەسبەسەر کران بەڵام سەرەڕای …

درێژەی بابەت »

ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووریدا و برینداران لە کوردستان

چاونیوز: سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد، ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لە بەشێک لە کوردستان بەڕێوەچوو و ژمارەیەک هاووڵاتی لەو بۆنەیەدا بریندار بوون. لە پارێزگای ورمێ ١١٢ کەس بە هۆی پڕیشکی ئاگر و تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییەکان لە ڕێوەڕەسمی چوارشەممەسووریدا بریندار بوون، کە لەو ڕێژەیە …

درێژەی بابەت »

عارف محەمەدی مرەخەسی پێدرا

چاونیوز: عارف محەمەدی بەندیی سیاسی کورد کە دوو ساڵانی زیندان بەسەر دا سەپاوە، لە زیندانی ورمێ وە مرەخەسی پێدرا. ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٨، عارف محەمەدی زیندانی سیاسی خەڵکی ورمێ بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی لە زیندانی ورمێ مرەخەسی پێدرا. ئەم زیندانییە سیاسیە کوردە ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٨ لەلایەن …

درێژەی بابەت »

چەکۆ قادری دوای چەند مانگ دەستەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کە کۆتاییەکانی مانگی بەفرانبار دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا. بە پێی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “چەکۆ قادری” ٣٢ ساڵانە خەڵکی ئاوایی کانی دیناری سەر بە شاری مەریوان دوای زیاتر لە دوومانگ دەستەبەسەر کرانی …

درێژەی بابەت »

ڕەوشی تەندروسیتی زیندانییەکی سیاسیی نالەبارە

چاونیوز/ بارودۆخی جەستەیی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە ناوی “مەجید تیباش” کوڕی خالید خەڵکی “دزە”ی مەرگەوەڕ نالەبار ڕاگەیاندراوە. ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان نەشتەگەری بۆ کرابوو و هەنووکە باری جیسمانی خراپە و هەر لە بەندیخانە بەبێ هیچ چاوەدێریەکی پزیشکی ڕاگیراوە. ئەو …

درێژەی بابەت »

حوکمی پێداچوونەوەی موژگان کاووسی دەرکرا

چاونیوز: بە بێ بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە و بێ ئاگاداریی “موژگان کاووسی”، نووسەر و چالاکی کوردی یارسانی و هەروەها پارێزەرەکەی، حوکمی پێداچوونەوەی ناوبراو دەرکرا. “موژگان کاووسی” لەمبارەوە لە پەیجی کەسیی خۆی لە ئینیستاگرام ڕایگەیاند کە حوکمی پێداچوونەوەکەی دەر کراوە، بەڵام هێشتا پێی ڕانەگەیەندراوە. دادگای ئینقلابی “نەوشەهر” لە چەندین مانگ پێشەوە، بێ …

درێژەی بابەت »