۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: خاکەلێوە ۱۳۹۹

هاووڵاتییەکی کورد لە ورمێ دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ٩٨، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “مەنسوور حەبیبی” کوڕی “عەبدولخالق”، خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە لیباس شەخسییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەهۆی “هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان” دەسبەسەر کردووە. “مەسنوور حەبیبی” لە کاتی دەسبەسەریدا، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە ئازار و …

درێژەی بابەت »

پیاوێک لە شاری نەغەدە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “فەتاح دەشتی” تەمەن زیاتر لە ٥٦ ساڵە دانیشتووی شاری نەغەدە لەدایک بووی ناوچەی لاجانی خانێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو هاووڵاتییە کوردە دانیشتووی گەڕەکی “ئیسماعیل‌ئاوا”ی شاری نەغەدە و خێزاندارە بووە. دەوترێ، “فەتاح دەشتی” بەهۆی کێشەی خەمۆکی دەستی داوەتە خۆکوژی …

درێژەی بابەت »

زیاتر لە ١٨٠ کەس لە کوردستان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار

چاونیوز: بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم ١٨٠ کرێکاری کورد لە ساڵی رابردوودا بەهۆی ڕووداوی کار بریندار بوون و ژمارەیەکی بەرچاو لەو ئامارە گیانیان لەدەست داوە. ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی کار لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨دا زیاتر لە ١٨٠ کەس بووە کە ناوەندی مافی مرۆڤ …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی ٢٥٣ کەس لە کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا

چاونیوز: لە ساڵی ڕابردووی هەتاویدا لانیکەم ٢٥٣ کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوون. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەمساڵدا لانیکەم ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە …

درێژەی بابەت »

لەساڵی ڕابردوودا ٤٨ کەس لە کوردستان بوونە قوربانیی تەقینەوەی مین

چاونیوز: لە ساڵی ڕابردوودا ٤٨ کەس لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین. بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ١٣٩٨، لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. …

درێژەی بابەت »

لە ساڵی ڕابردوودا ٨٥٤ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراون

چاونیوز: لە ساڵی ٩٨دا ٨٥٤ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراون. بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨دا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردۆتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، ٨٥٤ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا

چاونیوز: ٢٤٠کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا کوژراون یان بریندار بوونە. بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان بەشێکی سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانە، لە ماوەی ئەم ساڵەدا ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری …

درێژەی بابەت »

کوشتن و بریندارکرنی ٥٤ کۆڵبەر، گرتنی ١٨٧ کەس و سەپاندنی ٢٧٣ ساڵ زیندان بەسەر ٨٠ بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا

کوشتن و بریندارکرنی ٥٤ کۆڵبەر، گرتنی ١٨٧ کەس و سەپاندنی ٢٧٣ ساڵ زیندان بەسەر ٨٠ بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا (ڕاپۆرتی بەشێک لە حاڵەتەکانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی زستانی ١٣٩٨ی هەتاویدا)   لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی …

درێژەی بابەت »

ڕۆژی جیهانی ئاو

چاونیوز:  ٣ی خاکەلێوەی هەموو ساڵێک(٢٢ی مارس) لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕۆژی جیهانی ئاو نادێرکراوە. ئیمساڵ ڕۆژی جیهانی ئاو بە دروشمی گرینگی پێوەندی ئاو و گۆڕانکارییە کەشوارییەکان ناودێر کراوە و هەروەها لەم دۆخە خرابەی بەردەم هەڕەشەی ڤایرۆسی کورۆنا، ئاو خەریکە هەموومان لە دەستی ڕزگار ئەکات و پاسەوانمانە. ئاو مافی هەموو مرۆڤێکە …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەکی کورد ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری بەسەر دا سەپا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی کوردی کرماشانی بە ناوی “عوبەید عەزیزنژاد”، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش داسەپاندنی ئەو حوکمە، بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا. دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییەی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” …

درێژەی بابەت »