۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: رێبەندان ۱۳۹۸

چالاکێکی مه‌ده‌نی یارسانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا

چاونیوز: ڕێکه‌وتی ۵ی به‌فرانباری ۱۳۹۸، سه‌ید په‌یام بیدرود چالاکی ئۆلی یاری خه‌ڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری زه‌نجان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ که‌ره‌ج ده‌سبه‌سه‌ر کرا. سه‌ید په‌یام بیدرود پێشتر به‌ تاوانی به‌شداری له‌ ناڕزایه‌تییه‌کانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر گیرابوو و دوای ماوه‌یه‌ک به‌شێوه‌ی کاتی به‌ بارمته‌ ئازاد و دواتر له‌لایه‌ن دادگای شۆرش سێ …

درێژەی بابەت »

ناڕزایه‌تی به‌شێک له‌ فه‌رمانبه‌رانی کارخانه‌ی چیمه‌نتۆی ئیلام

چاونیوز: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ۱۴ی ڕێبه‌ندانی ۱۳۹۸، به‌شێک له‌ فه‌رمانبه‌رانی کارخانه‌ی چیمه‌نتۆی ئیلام به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌نه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی پۆلێنبه‌ندی کاروبار، له‌ به‌رامبه‌ر بینای پارێزگای ئه‌و شاره‌ کۆ بوونه‌وه‌. به‌ گوته‌ی ئه‌و کرێکارانه‌، ماوه‌ی ۸ ساڵه‌ که‌ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و کارخانه‌یه‌ به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ کردووه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووش دا به‌رێوه‌به‌ری …

درێژەی بابەت »

له‌سێداره‌دانی هاونیشتمانییه‌کی کورد له‌ بروجێرد

چاونیوز: حوکمی سێدارەی هاونیشتمانییه‌کی کورد لە بەندیخانەی شاری برووجێرد سەر بە پارێزگای لۆڕستان جێبەجێ کرا. بەپێی هه‌واڵی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸، حوکمی سێدارەی هاونیشتمانییه‌کی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ڕەسووڵ مەلاحەسەنی“ تەمەن ٣٩ ساڵان لە بەندیخانەی شاری برووجێرد جێبەجێ کراوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کۆڵبه‌رێک له‌ سنووری ناوچه‌ی پیرانشار

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ۱۰ی ڕێبه‌ندانی ۱۳۹۸ی هه‌تاوی، کۆڵبه‌رێک به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ نیزامییه‌کان له‌ ناوچه‌ی سنووری شاری پیرانشار بریندار بوو. به‌ پێ ڕاپۆڕتی هه‌واڵنێرانی چاونیوز له‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و کۆڵبه‌ره‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ نیزامییه‌کان بریندار بووه‌ و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری مهاباد کراوه‌. له‌م …

درێژەی بابەت »

دوو هاووڵاتیی کورد بەهۆی دابین نەکردنی بارمتە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگیراون

چاونیوز: دوو هاووڵاتیی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان بە ناوەکانی “سیرووس و نادر عەزیزی”، بەهۆی ئەوەی کە توانای دابینکردنی بارمتەیان نییە، لە زیندانی دێزڵاوی کرماشاندان. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند، ئەو دوو برایە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی کرماشان دەسبەسەر کراون. ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد، ئەو دوو …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸، هاونیشتمانییه‌کی کورد بە ناوی “شارام کازمیان” کوڕی “فارس”، تەمەن ٤٢ ساڵ، پاش یەک مانگ لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا. ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرابوو. هێزە ئیتلاعاتییەکان ناوبراویان بە “هاوکاری …

درێژەی بابەت »

ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی سێ که‌س له‌ بۆکان

چاونیوز: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان، ٣ کەسی خەڵکی ئەو گوندەیان دەسبەسەر کرد. بەپێی هەواڵێک کە بە “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان” گەیشتوە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی داشبەند و سێ کەسیان بە ناوەکانی فەتاح حەسەن زادە، ئەییوب کوڕی وەستا …

درێژەی بابەت »

سووکایه‌تی به‌ ماموستایه‌کی ئایینی شاری بانه‌ کرا

چاونیوز: ماموستا عه‌بدولباقی سه‌عیدی پێشنوێژی ئاوایی “بژی” سه‌ر به‌ شاری بانه‌ جارێکی تر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگ کرا. مامۆستایەکی ئایینی شاری بانە چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بانگهێشتی دادگای ڕووحانییەتی هەمەدان کرا و پاش بێڕێزییەکی زۆر هەڕەشەیان لێکردووە کە دەبێ بێدەنگ بێ وبە هیچ شێوەیەک باسی کۆماری ئیسلامی نەکا. بەهۆی ناڕەزایەتی بە …

درێژەی بابەت »

ئیقباڵ زارعی له‌ زیندان ئازاد بوو!

چاونیوز: ئیقبال زارعی کوری حاجی محه‌مه‌د خه‌ڵکی ئاوایی “وشیه‌ره‌”ی سه‌رشیو، دانیشتووی شاری سه‌قز گه‌ره‌کی به‌هارستان، زیندانی سیاسی، دوای تێپه‌ڕ بوونی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ له‌ حوکمه‌ ۵ ساڵانه‌که‌ی به‌ شێوه‌ی مه‌رجدار ئازاد کرا. به‌ پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئیقبال زارعی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ۲۴ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ …

درێژەی بابەت »

جارێکی تر، ڕۆژگار…

ڕێبه‌ندانی ۱۳۵۷، نزیک حه‌وت هه‌شت ساڵم بوو. له‌و هه‌مووه‌ ئێش و ژانی ئه‌و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و چیرۆک و هۆکارگه‌لی شۆرش، منی کورمانجی په‌راوێز خراوی لادێیی، تشتێکی ئه‌وتۆم له‌ بیر نییه‌. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره‌ که‌ دوای چه‌ند مانگ، له‌ ماڵی ئێمه‌ وێنه‌ی شا و شابانوو هه‌ر به‌ دیواره‌وه‌ هه‌ڵواسرابوو. نه‌ورۆژی ۵۸ …

درێژەی بابەت »