۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: رێبەندان ۱۳۹۸

بێبەریکردنی زیندانییەکی سیاسی لە مافی مورەخەسی وەرگرتن

چاونیوز: زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “عارف محەممەدی” کوڕی “مەولوود”، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی باوان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ لە مافی مورەخەسی وەرگرتن بێبەری کراوە. زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “عارف محەممەدی” کوڕی “مەولوود”، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی باوان سەر بە ناوچەی …

درێژەی بابەت »

دۆزینه‌وه‌ی دوو ته‌رم له‌ ڕووباری جغه‌تووی میاندواو

چاونیوز: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرانی خۆجێی شاری میاندوئاو، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ۱۸ی ڕێبه‌ندانی ۱۳۹۸ تەرمی دوو که‌س که‌ یه‌کیان پیاوێکی بەتەمەن بووه‌ و ئه‌وه‌ی تریش کچێکی تەمەن ٥ساڵانه‌ له‌ به‌ستێنی چه‌می جغه‌توو دۆزراویتنه‌وه‌. ته‌رمی ئه‌و دوو که‌سه‌ لە ناو کارێزی ئاو لە نزیک ئاوایی شیناوێی ئەو شارە دۆزراونەتەوە. به‌ڵام هه‌تا ئێستا …

درێژەی بابەت »

سۆنامی حەشیمەتی بەساڵاچووان لە ئێران!

چاونیوز: خێرایی دابەزینی حەشیمەت لە ئێران و زیادبوونی خەڵکی بەساڵاچوو یەکێک لە گرینگرین کێشه‌کانی ئێستای وڵاتی ئێرانه‌. ئەگە ڕێژەی کەمبوونی حەشیمەت به‌م جۆره‌ی ئێستا درێژەی هەبێت لە ۳۰ساڵی داهاتوو دا ئێران دەبێته‌ پێنجەمین وڵاتی بەساڵاچوو لە جیهان. لە ۳دەیەی داهاتوودا ۳۰ملوێن کەس لەحەشیمەتی ئێران دەگەنە تەمەنی سەرووی ٦۰ساڵ، بە واتایێکی‌تر …

درێژەی بابەت »

چاره‌نووسی نادیاری پزیشکێکی کورد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کە دوو حەوتوو پێش لە شاری مەریوان دەسبەسەرکرابوو تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دوکتۆر” ئومید مودەڕسی” پزیشکی ددان و خەڵکی شاری مەریوان، ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ٩٨ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کراوە و بۆ ئیدارەی …

درێژەی بابەت »

ڕاگواستنی بەندییەکی کورد بۆ زیندانی نەغەدە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی کورد، لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا. ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، “حوسێن ئازەریوون”، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا. جێی ئاماژەیە، ئەو هاونیشتمانییە کوردە، ١٠ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەو لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران …

درێژەی بابەت »

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی

چاونیوز: چوار زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین و زیندانییەک لە زیندانی ورمێ لە ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانەوە مانیان لە خواردن گرتووە. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی چاونیوز، ٤ زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی “بارزان محەممەدی،ڕەزا محەممەدحوسەینی، مەهدی مسکین نەواز و خالد پیرزادە” لە زیندانی ئێڤینی تاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی زیندان و …

درێژەی بابەت »

عادل بارامی په‌نابه‌ری دیپۆڕت کراوه‌ له‌ تورکیا بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوازرا

چاونیوز: عادل بارامی په‌نابه‌ری کورد که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیا بۆ ئێران دیپۆڕت کرابۆوه‌، بۆ گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوه‌. به‌ پێی هه‌واڵی گێشتوو به‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، عادل بارامی، چالاکی سیاسی که‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ۵ی به‌فرانبار وێڕای ۳۳ په‌نابه‌ری تر له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌ له‌ سنووری پارێزگای ورمێ به‌ره‌و …

درێژەی بابەت »

یەکێک لە گیراوانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان بە بارمتە ئازاد کرا

چاونیوز: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “فەرهاد عامریان” هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، دوای …

درێژەی بابەت »

لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێک لە بەرزایی بەربووەوە و بریندار بوو.

چاونیوز: ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “محەممەد ڕەحمانی”، خەڵکی گوندی “لۆن ساداتی” کامیاران، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بەربووەوە و بریندار بوو. ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە نزیک سنووری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان، تووشی ئەو ڕووداوە بووە. ئەو کۆڵبەرە لە …

درێژەی بابەت »

چوار چالاکی مەدەنیی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەیان ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران

چاونیوز: دووشەممە، ١٤ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸، سێ چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی “سمکۆ مەعرووفی، هومەن فەیزی و شاهۆ خزری”، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمە بەسەردا سەپاوەکەیان، ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، “ژاکا ئیسماعیل ‌پوور”، هاوسه‌ری هومه‌ن فه‌یزی، چالاکێکی دیکەی مەدەنیی کورد، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیبوونەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی …

درێژەی بابەت »