۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: رێبەندان ۱۳۹۸

ماموستایه‌کی ئایینی ناوچه‌ی بۆکان له‌ کاره‌که‌ی دوور خرایه‌وه‌

چاونیوز: له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه‌ ماموستایه‌کی ئایینی له‌ ئاوایی “ناچیت”ی سه‌ر به‌ شاری بۆکان له‌ کاره‌که‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌. هێزە ئیتلاعاتییەکان بە دوورخستنەوەی مامۆستایەکی ئایینی لە سەر کارەکەی لە گوندی “ناچیت”، ئەو گوندە بێ مامۆستا دێڵنه‌وه‌ و ئەمەش ناڕەزایەتی دانیشتوانی ئەو گوندی لێکەوتووەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ …

درێژەی بابەت »

هەوڵوێستی هونەرمەند “حوسێن سەفامەنش” سەبارەت بە کۆڵبەران

حوسێن سەفامەنش، هونەرمەندی ناوداری خەڵکی کرماشان هەڵوێستی خۆی لەبارەی پرسی کۆڵبەران دەربڕی. ئەو هونەرمەندە ناودارەی کورد، لە کۆنسێرتێکدا کە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تاران بەڕێوەچوو، ڕەخنەی لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت. ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی خراپی کۆڵبەران کرد و وتی: “خەڵکی کورد تا کەی دەبێت ئازار بکێشن، …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کۆڵبەرێکی پیرانشاری بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم

کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو. بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “محەممەد فەقێزادە”، خەڵکی پیرانشار، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بە سەختی بریندار بوو. جێی ئاماژەیە، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا بە گومانی پێبوونی کەلوپەلی قاچاخ تەقەی لێدەکرێت و …

درێژەی بابەت »

چیرۆکی کۆڵبه‌رێک!

تەمەنت چەندە؟ ـ  ٤٥ساڵ! وامزانی گاڵتەم پێدەکات، وەکوو ئەو کەسانەی هێشتا خۆیان پێ گەنجە! : لێت نایەتەوە، ڕاستیم پێ بڵێ! ـ  دەزانم، تەمەنم زیاتر دیاری دەکات، بەڵام تۆش وەرە ئێرە کۆڵبەری بکە ئینجا دەزانی کۆڵبەری مرۆڤ چۆن پیر دەکات! حەپەسام چیم بۆ نەکوترا ڵاڵ بووم!!! سرووش شەعبانڵوو

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی دوو هاونیشتمانیی کورد لە ورمێ

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی کوردی خەڵکی ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٩٨، هاونیشتمانیەک بە ناوی “وەحید” خەڵکی ورمێ پەنا دەباتە بەر خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ. هەروەها ، ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ٩٨، هاونیشتمانیەکی تر بە …

درێژەی بابەت »

کۆماری ئیسلامی منداڵان ناچاردەکا کڕنۆش بۆ وێنەی خامنەیی و قاسم سلێمانی بەرن

چاونیوز: کۆماری ئیسلامی منداڵانی قوتابخانەکان ناچاردەکا بۆئەوەی کە کڕنۆش بۆ وێنەکانی خامنەیی و قاسم سلێمانی بەرن و ڕێزیان لێبگرن. به‌ پێێ هه‌واڵی ناوه‌ندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بەپێی ئەو وێنە و هەواڵانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە کۆماری ئیسلامی هەوڵی خۆی بۆ بەلاڕێدابردنی بیر و هزری منداڵان بە شێوەیەکی سیستماتیک …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی کرێکاری بۆ زیندانی بۆکان گوازرایەوە

چاونیوز:ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕێبەندان، “هادی تەنومەند”، چالاکێکی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٤٢ مانگ زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا. ئەو چالاکە کرێکارییەی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی ٩١ لەگەڵ ٥٧ کەسی دیکە لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە کۆڕی …

درێژەی بابەت »

لاوێکی کورد بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، دەسبەسەر کرا

چاونیوز:ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی “ئەمیر موجیب” کوڕی “عەلی”، خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو لاوە کوردە، بەهۆی ئەوەی کە ئاڵای کوردستانی لەگەڵ بووە، لە سێڕێیانی سرو لە ناوچەی سۆما و برادۆست دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەروەها هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بەسەر …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان

چاونیوز: دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەر کران. هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە درێژەی دەسبەسەر کردن و گرتنی لاوانی کورددا، دوو لاوی دیکەیان دەسبەسەر کرد. بەپێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، شەوی شەممە ١٩ـی ڕێبەندانی ١٣٩٨ـی هەتاوی، دوو لاوی مەریوانیی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی …

درێژەی بابەت »

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان: پێدانی خەڵاتی ساڵانەی کتێب بە بیرەوەرییەکانی کازم دارابی دەرخەری نێوەرۆکی ڕاستەقینەی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامییە

بەیاننامە: ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان: پێدانی خەڵاتی ساڵانەی کتێب بە بیرەوەرییەکانی کازم دارابی دەرخەری نێوەرۆکی ڕاستەقینەی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامییە خه‌ڵکی مافخوازی کوردستان و ئێران! ڕێکخراوه‌ جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ!   له‌ به‌ره‌به‌ری یادی سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران، سی و حه‌وته‌مین خولی خه‌ڵاتی کتێبی ساڵ له‌ ئێران و له‌ به‌شی …

درێژەی بابەت »