۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: رێبەندان ۱۳۹۸

زیندانییەکی کورد بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان ئیزنی پێنادرێت

چاونیوز:زیندانییەکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ بە ناوی “خه‌سرەو زەرستان” کوڕی “مەحیەدین” خەڵکی شنۆ، بەهۆی پێشگرتنی بەرپرسانی زیندان، لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کراوە. به‌ پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئەو زیندانییە کورد، ماوەی ٥ مانگە بۆ چارەسەریی چاوی نۆرەی گرتووە، بەڵام هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندان ناوبراویان بۆ …

درێژەی بابەت »

هەڕەشە و بێڕێزیی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە بنەماڵەی دەسبەسەرکراوەکان

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان لە شاری سنه لە بەرانبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کۆبوونە و خوازیاری ئازادیی دەسبەجێی کەسوکارەکانیان بوون. ئەو بنەماڵانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەوە بێڕێزی و هەڕەشەی دەسبەسەرکرانیان لێکرا. کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: “سەرەڕای بێڕێزی و هەڕەشەی …

درێژەی بابەت »

بەرپرسی زیندانی ورمێ هەڕەشە لە زیندانییان ده‌کا

چاونیوز:ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، زیندانییانی زیندانی ورمێ، داوایان لێکراوە بەشداری لە ١١یەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس‌دا کرد. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە چاونیوزی ڕایگەیاند: “سۆهرابی بەرپرسی زیندانی ورمێ، لە قسەکانیدا، پێداگری لە سەر ئەوە کردووە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرەملێیە”. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: “بەرپەرسی زیندانی ورمێ هەڕەشەی لە زیندانییان …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەکی شنۆیی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ناوی “سەید وەهاب عەلیزادە” کوڕی سەید “ئیبراهیم” خەڵکی گوندی “بێژاوێ”ـی شاری شنۆ، لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا. دوای ئەوەیکە حوکمی ٣ ساڵ زیندانی تەعزیریی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبه‌رێک له‌ شاری ماکۆ بریندار بوو

چانیوز: کۆڵبه‌رێک له‌ ناوچه‌ی ماکۆ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو. به‌ پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابروودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ئەرکان عەباسی” لە نزیک گوندی “دێبەک”ی سەر بە شاری ماکۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار ببوو. ئەو کۆڵبەرە …

درێژەی بابەت »

ژنێکی لاو لە سەڵماس ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا

چاونیوز:ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، ژنێکی لاو بە ناوی “عایشە جاهیدی” کچی “عەبدولکەریم”، تەمەن ٣١ ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە لاوە دایکی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی “باڵاو”ی سەر بە شاری ورمێیە. لە لایەکی دیکەوە، ژنە هاووڵاتییەکی کورد …

درێژەی بابەت »

چەند هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە بەخشی باینگان ئازار و ئەشکەنجە دران

چاونیوز: له‌ ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کورد لەسەر بڕیاری فەرماندەی پایگای “بانی ‌لوان” لە بەخشی باینگان سەر بە شاری پاوە، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ئازار و ئەشکەنجە درابوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی “خەلیل ئەمینی، نەعمان سۆهرابی، مەجید …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە سنە

چاونیوز: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ڕۆژی پێنجشەممە، ۲٤ی ڕێبەندان، “شادمان بەنی بەشەر”، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چل چەمەی” شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. جێی ئاماژەیە، شادمان بەنی بەشەر لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. …

درێژەی بابەت »

سەرمابردوویی کۆڵبەرێکی پیرانشاری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

چاونیوز: ڕۆژی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “نەبی ئەحمەدپەنا” خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنوورەکانی ئەو شارە، لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی سەرمابردوویی بوو. ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە بووە، کە بە هاوکاریی کۆڵبەرانی دیکە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراوە. لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی …

درێژەی بابەت »

بانگ کرانی ماموستایه‌کی سه‌قزی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

چاونیوز: ماموستایه‌کی سه‌قزی له‌لایه‌ن ئتداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ بۆ لێپرسینه‌و و بازجوویی بانگ ده‌کرێت. سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ۲۱ی ڕێبه‌ندانی ۱۳۹۸ له‌ شاری سه‌قز ماموستاییه‌کی قوتابخانه‌کانی ئه‌و شاره‌ به‌ ناوی “سه‌لاح سۆفی” له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز بانگ ده‌کرێت و بۆ ماوه‌ی …

درێژەی بابەت »