۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: بەفرانبار ۱۳۹۸

دەسبەسەرکردنی ۷۳۸ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی ئەمنیەتی لە ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیدا

ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیدا لانیکەم ۷۳۸ کەسیان لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و چالاکی ئەمنیەتی لەدژی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کردوە “چاونیوز”، ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە وەرزی کۆتایی ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیدا جیا لەو ۱۶۹ کەسەی لە …

درێژەی بابەت »

لە ساڵی ۲۰۱۹دا لانیکەم ۲۹۸ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە

لە ساڵی ۲۰۱۹دا لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، لانیکەم ۲۹۸ کەسیان گیانیان لەدەست داوە. ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ۲۰۱۹ی زایینیشدا دیار و بەرچاو بوو. “چاونیوز”، ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە لە ماوەی سێ مانگی وەرزی کۆتایی ساڵی ۲۰۱۹دا …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ۲۵۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیدا

لە ماوەی ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیدا لانیکەم ۲۵۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. “چاونیوز”، ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی سێ مانگی وەرزی کۆتایی ۲۰۱۹ی زایینیدا لانیکەم ۷۲ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی …

درێژەی بابەت »

پێنج بەندکراوی کورد سزای زیندانیان بەسەردا سەپا

لەدرێژەی بەردەوامیی گرتن و دەسبەسەر کردنەکان لە کوردستان سێ کەس لە بۆکان، کەسێک لە ورمێ و سنە حوکمی بەندکرانیان بە سەر داسەپا. سێ چالاکی مەدەنی خەلكی بۆکان کە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا و لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی هێرشی تورکییە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی …

درێژەی بابەت »

گیان‌ لەدەستدانی کۆڵبەرێکی بریندار پاش دە ڕۆژ لە سەردەشت

کۆڵبەرێكی کوردی خەڵکی سەردەشت کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە توندی بریندار بوو دوای دە ڕۆژ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا. خدر بێنەوا، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی گوندی ”کوربناو”ی، سەر بە شاری سەردەشت کە دە ڕۆژ لەمەوپێش لە سنووری قەڵەڕەشێ لەگەڵ دەستەیەک لە کۆڵبەران دەکەونە کەمینی …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی دەسبەسەر کرانی ڕۆژنامەنووسێکی کرماشانی لە گرتووخانەی سپا

ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە کرماشان کە سپای پاسداران گرتبووی، چارەنووسی هەروا ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، و لە زمان سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی “هومایون عەباسی” ڕۆژنامەمووسی کورد کە ٢٠ ڕۆژە دەسبەسەر کراوە و لەو ماەیەدا یەکجار لەگەڵ بنەماڵەکەی پێوەندی تەلەفونی هەبوو و لەو ڕێگایەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندوە کە بۆ …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەر لە قوتووری خۆی بریندار بوون

دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بوون. ڕۆژی ١٤ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەکانی “گڕبران” لە ناوچەی ” قوتوور” سەر بە شاری خۆی، تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانەدا دوو کۆڵبەر بە …

درێژەی بابەت »

ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنیی مەریوان دەسبەسەر کرا

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە کوردستان، ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئارام فەتحی چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوانی دەسبەسەر کرد. دەسبەسەر کردنی ئەم چالاکوانە مەدەنییە لە کاتێکدایە کە شەپۆلی دەسبەسەرکرانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە دوای خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەردەوامە و، بەسەدان لاویان …

درێژەی بابەت »

کوژرانی لاوێکی دێولانی لە ناوچەی پیرانشار

لاوێکی خەڵکی دێولان لە ناوچەی پیرانشار کوژرا لاوێکی کورد بە ناوی نادر کەریمی کوڕی موردا عەلی خەڵکی ئاوایی “سیس” سەر بە شاری دێولان کە بەنیازی هاتن بوو بۆ باشووری کوردستان، لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دەکەوێتە بەردەسڕێژی گوللەی چەکەکانی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەداخەوە هەر لەوێ گیان لەدست …

درێژەی بابەت »

کوژرانی کاسبکارێکی کوردلە ناوچەی مەهاباد

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” گەیشتوە، شەوی ١١ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، سەدیق خالیدی کوڕی مام باغر خەڵکی گوندی “پایین” دانیشتووی ئاوایی ئەرمەناک لە ناوچەی شامات بە هۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە …

درێژەی بابەت »