۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: سەرماوەز ۱۳۹۸

تەرمی سەرمابردووی فەرهاد خوسرەوی دۆزرایەوە

لە ئاکامی گەڕانی بەردەوامی خەڵکی گوندی نێ و گوندەکانی ناوچەی هەورامان تەرمی سەرمابردووی فەرهاد خوسرەوی لە ژێر ڕنووی بەفر و سەرمادا دۆزرایەوە. ناوبراو کە لەگەڵ برا ۱۷ ساڵانەکەی بەناوی ئازاد خوسرەوی و کوڵبەرێکی تر بەناوی حسێن کەرەمی ۳۵ ساڵە ڕۆژی سێشەممە کاتێ بەمەبەستی کۆڵبەری ڕوویان لە ملەی “تەتە” کردبوو، تووشی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کرانی سێ چالاکی فەرهەنگی لە کرماشان

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری کرماشان سێ چالاکی فەرهەنگیی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد. لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان بەشێک لە چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی شاری شائاباد و کرماشانی دەسبەسەر کردووە. هەر لەو پێوەندیەدا ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان …

درێژەی بابەت »

دۆزینەوەی تەرمی ئەشکەنجەدراوان لە شارەکانی کوردستان و ئێران درێژەی هەیە

دوای مانگێک لە سەرکوتی خۆپێشاندەران و گیان لەدەستدانی سەدان هاووڵاتی و بریندارکردن و گرتنی هەزاران خۆپێشاندەر لە شارەکانی ئێراندا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەتەواوەتی ترسی لێنیشتووە و بناغەی دەسەڵاتە نگریسەکەی کەوتۆتە لەرزە، و لە بەرانبەر مافخوازی و ڕاپەڕینی گەلانی ئێراندا خۆی بە دۆڕاوی گۆڕەپانەکە دەزانێ و لە وڵاتانی دیکەشدا …

درێژەی بابەت »

فەرزاد سەیف‌پەناهی لە سنە لەدار درا

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لاوێکی خەڵکی شاری “دێولان” بە ناوی “فەرزاد سەیف پەناهی” تەمەن ٣٦ ساڵ لە زیندانی ناوەندی شاری “سنە” لە سێدارە درا فەرزاد سەیف پەناهی” ساڵی ١٣٩٣ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست  کەسێکی خەڵکی شاری “دێولان” بە ناوی “سەعدی قادری” حوکمی ئێعدامی بەسەردا داسەپابوو. لە سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا …

درێژەی بابەت »

ئانیسا جەعفەری لە کرماشان دەسبەسەر کرا

دەسبەسەرکرانی ئانیسا جەعفەری، چالاکیی مەدەنیی خەڵکی شائابادی کرماشان دەسبەسەر کرا. ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شائابادی کرماشان بە ناوی “ئانیسا جەعفەری مێهر ” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. دەسبەسەرکردن ئانیسا لە درێژەی ئەم ڕەشبگیرەوە دێ کە لە دوای خۆپیشاندانەکانی کۆتایی مانگی …

درێژەی بابەت »

گواستنەوەی مێهدی عەلیزادە بۆ زیندانی ورمێ

مێهدی عەلیزادە، خەڵکی شاری ورمێ کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، لە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ٩٨دا، لەدوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکانی گواسترایەوە بۆ زیندانی ورمێ. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە کرابوو. “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری …

درێژەی بابەت »

کوژرانی دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچەی سەردەشت و شنۆ

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری “دۆڵەبی” لە ناوچەی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. لە ناوچەی شنۆش کۆڵبەرێکی دی بووە قوربانیی سیاسەتی کوردکوژیی کۆماری ئیسلامی. ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری گوندی”دۆڵەبی” لە ناوچەی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی سێ چالاکی مەدەنی لە ئیسلام‌ئاوای کرماشان

سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئیسلام ئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران. ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکی مەدەنی لە شاری ئیسلام ئاوا و دەستبەسەریان کردوون. ئەو سێ چالاکە بە ناوەکانی “داریوش مورادی” “سوهراب …

درێژەی بابەت »

دۆزینەوەی تەرمی ٥ لاو لە خۆپیشاندەرانی خەزەڵوەر لە بەنداوی سنە

تەرمی ٥ لاوی نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵ تەمەن لە بەنداوی قشڵاخی سنە لەم ڕۆژانەدا دۆزرایەوە. ئەم لاوانە لەو خۆپیشاندەر و شۆڕشگێڕانە بوون کە لە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەرەوە کە خۆپیشاندانەکان لەم شارە دەستی پێکردبوو؛ بێ‌سەروشوێن ببوون. بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردووانە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ دۆخی ئەم کەسانە …

درێژەی بابەت »