۲۲ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: بەفرانبار ۱۳۹۸

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەستبەسەر کرا

ناسر هیممەتی، چالاکی مەدەنی و دەروونناسی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی ئەسفەهان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی سەرچاوە هەواڵ ناوبراو بە تۆمەتی بانگەشە و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندانەکانی ٥ی بەفرانبار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە دوای گیرانی و پاش ۴ ڕۆژ دەسبەسەری چارەنووسی ناڕوونە …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی لانیکەم ۶۸ کەس لە پاییزی ئەمساڵدا

لە پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم ۶۸ کەس خۆیان کوشتوە و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی ۹ مانگی ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە، هەر نەبێ ۲۱۷ کەس بووە. ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکوومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی پاییزیشدا …

درێژەی بابەت »

بەندکرانی ۳۹۴ کەس لە کوردستان  لە سێ مانگی پاییز و سەپاندنی سزای ۴۰۴۰ مانگ زیندان بەسەر ۳۶ زیندانیی سیاسیی کورددا

لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا سەدان کەس بەهۆی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراون کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و نیشانی ۳۹۴ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا جیا لەو ۲۱۸ کەسەی لە ڕەشبگیرەکەی کۆتایی مانگی خەزەڵوەردا گیرابوون و ناوەکانیان بۆ ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرا ببوو، …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ۱۸۶ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ۹ مانگی ساڵی ۹۸ی هەتاویدا

هەتا کۆتایی پاییز لانیکەم ۱۹۸ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد  لەمساڵدا لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون. وەک لە ڕاپۆرتی وەرزانەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتوە، لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا ۶۴ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی پاییزی ۱۳۹۸ی هەتاویدا

  (ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی پاییزی ۱۳۹۸ی هەتاویدا)   [ ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ] کوردستانی ئێران لە سێ مانگی پاییزی ۱۳۹۸ و لە وەرزی سێهەمی ئەمساڵیشدا سەرکوتکاریی …

درێژەی بابەت »

سێ چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

سێ چالاکی مەدەنیی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران و هاوکات بەندکراوێکی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، سێ هاونیشتمانیی خەڵکی …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد

لە بەردەوامیی کوژران و بریندار بوونی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد، دوو کۆڵبەر لەناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و کاسبکارێکی کورد لە شاری ئەندیمێشک لە پارێزگای خوزستان، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون. بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە لە سنووری “کانی خاتوون” سەر …

درێژەی بابەت »

خۆکوژی سێ کەس لە جوانڕۆ، باینگان و پیرانشار

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ کەس لە شارەکانی جوانڕۆ، باینگان و پیرانشار، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. لە درێژەی بەردەوامیی خۆکوشتنەکان لە کوردستان، ژنێکی لاو بە ناوی “حەیران ئیبراهیمی” خەڵکی گوندی ” دەوان” ی باینگان سەر بە شاری پاوە، بەهۆکاری ناڕوون لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە …

درێژەی بابەت »

سێ بەندکراوی سیاسی کورد بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کران

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سێ بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی خانلەر و کورش عەزیزی” خەڵکی شنۆ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کران. ئەو سێ چالاکە سیاسییە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاریکردن و ئەندام بوون لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر کام بە چوار ساڵ …

درێژەی بابەت »