۲۱ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: سەرماوەز ۱۳۹۸

بەشی هەرە زۆری ئەوانەی بە ڕەشبگیر گیراون لەژێر ئەشکەنجەدان

بەدوای سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانە لە ئێران و کوردستان بە هەزاران کەس گیراون. سەرچاوەکانی زانیاری و بەدواداچوونەکان باس لەوە دەکەن کە گیراوەکان لەژێر ئەشکەنجەدان بۆ داننانی زۆرەملێ و چارەنووسیان ناڕوونە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە هەموو شارەکانی کوردستان بە سەدان کەس ڕەشبگیر کراون کە بەهۆی کەشی سەرکوت و سانسۆڕ بە ناو …

درێژەی بابەت »

تەرمی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان له کرماشان بە خاک ئەسپێردران

تەرمی چەند شەهیدی دیکە لە کرماشان کە لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرابوون، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوە و لە کرماشان بە خاک ئەسپێردراون. لە ڕۆژانی سێشەممە و  چوارشەممە، ٢٨ و ٢٩ی خەزەڵوەردا، تەرمی دوو خۆپیشاندەری ناڕازی بە ناوەکانی “عەبدولڕەزا شیرزادی” و “سەجاد باقری”، لە گوندی “داوەران جەلالوەند”ی کرماشان بە خاک سپێردران. لە خۆپیشاندانەکانی کرماشاندا …

درێژەی بابەت »

ئازادیتان پیرۆز خۆڕاگرترین بەندییە سیاسییەکانی ئێران!

/ قادر وریا ڕۆژی٣٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ(٢١ی نۆڤەمبری٢٠١٩) لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا، دوو لە بەناوبانگترین و دێرینترین بەندییە سیاسییەکانی ئێران کە هەر دوویان کورد و سەر بە حیزبی دیموکرات بوون، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئازاد کران. هاوڕێیان عوسمان مستەفاپوور، خەڵکی پیرانشار (پاش ٢٨ ساڵ) و محەممەد نەزەری خەڵکی سایین قەڵا(پاش ٢٥ …

درێژەی بابەت »

عوسمان موستەفاپوور و محەمەد نەزەری دوای سێ دەیە بەندکران ئازاد بوون

دوو بەندکراوی سیاسی کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات نزیک بە سێ دەیە لە بەندیخانە بوون، ئازاد کران. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری٩٨ی هەتاوی عوسمان مستەفاپوور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای ٢٨ ساڵ بەندکران و محەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسی خەڵکی سایین قەڵا دوای ٢٥ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی …

درێژەی بابەت »

لانیکەم ۲۰ کەس لە کوردستان کوژراون

لانیکەم ۲۰ کەس لە کوردستان لە ڕەوتی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون. خۆپیشاندانەکان لە کوردستان لە شارەکانی مەریوان، جوانڕۆ، بۆکان و کرماشان کوژراوی و برینداری زۆر لێ کەوتەوە. پاش پەرەسەندنی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان، ڕێژیم حکوومەتی نیزامی ڕاگەیاندوە و هەموو هێڵەکانی پێوەندی و ئێنتێرنێتی پچڕاندوە، …

درێژەی بابەت »

کوژرانی مینا شێخی، ژنه‌ کوردی خەڵکی سەقز له خوپیشاندانه‌کانی تاران

له شاری تاران ژنیکی کورد به ناوی مینا شیخی له ئاکامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخوی هیزه‌کانی ریژیم گیانی له ده‌ست‌ دا. مینا شیخی، کچی حاجی غه‌ریب شیخی، خه‌ڵکی سه‌قز و نیشته‌جیی تاران بووه. ناوبراو ڕوژی شه‌ممه له کاتی خوپیشاندانه‌کان له دژی گرانی و سه‌رکوت و زه‌برو زه‌نگ، له شاری تاران به‌هوی ته‌قه‌ی …

درێژەی بابەت »

خۆپیشاندانەکان لە کوردستان لە خوێن و خۆڵ وەردرا

خۆپیشاندانەکان لە شار و ناوچە جیاکانی ئێران دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بەهۆی بڕیاری گرانکردنی نرخی بێنزین بووە هۆی سەرهەڵدانی جەماوەری و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم بۆ بڵاوکردن بە خەڵک تەقەیان لێکردن. بەپێی ئامارەکان هەتا ئێستا ۱۵ کەس لە کوردستان کوژراون کە ناونیشانی چەند کەس لەوان بڵاو بۆتەوە. هەواڵەکان …

درێژەی بابەت »

کۆمیتەی سێهەمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێرانی محکووم کرد

کۆمیتەی سێهەمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر،بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک جارێکی دیکەش پێشێلکردنی مافی مرۆڤی لە ئێران مەحکووم کرد. لەو بڕیارنامەیەدا هاتووە کە گرتنی سەرەڕۆیانە لە ئێران درێژەی هەیە و بارودۆخی زیندانەکان کارەساتبارە و هەڵاواردن دژی ژنان و ئازاردانی کەمایەتییە ئایینییەکان جێی  نیگەرانیی ئەم ڕێکخراوەیەن. ئەم بڕیارنامەیە کە کانادا …

درێژەی بابەت »