۲۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: سەرماوەز ۱۳۹۸

دەسبەسەرکرانی دوو چالاکی کرێکاری لە سنە و مەریوان

دوو چالاکی کرێکاریی کورد لە سنە و مەریوان بە بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەسبەسەر کران. ڕۆژی دووشەممە، ۴ی سەرماوەز خالید حوسێنی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە هۆکاری ناڕوون لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە گیراوە. بڕیار بوو ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ۶ی سەرماوەز بە دانانی بریگرتەی ۳۰ میلیۆن تمەنی ئازاد ببێ، بەڵام بە بڕیاری دادسەرا …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی پێنج کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

    پێنج کۆڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون. ڕۆژی سێشەممە ۵ی سەرماوەز لە ناوچەی “سێف ی شاری سەقز کۆڵبەرێک بە ناوی “ناسێح ئازەرپوور” بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو. هەر لەم ڕۆژەدا و لە ناوچە سنوورییەکانی …

درێژەی بابەت »

سێ کۆڵبەری دیکە لە پیرانشار کوژران

سێ کۆڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستدا. لە دوا حاڵەتی تەقەکردن لە کاسبکارانی کورد “سمکۆ قادری نیا” ، خەڵکی مەهاباد لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان پیرانشار بۆ شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی  کوژراوە. هاوکات دەستەیەکی لە کۆڵبەران لە پیرانشار کەوتنە کەمینی هێزەکانی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی ئەندامی شۆڕای ڕێبەری و وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد

دوکتور ئازاد محەممەدیانی، وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد دەسبەسەر کرا. دوکتور ئازاد محەممەدیانی، چالاکی سیاسی و وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەز لە شوێنی کارەکەی لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ‌ـوە دەسبەسەر کراوە و، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری “چاو نیووز” ئەم هێزانە …

درێژەی بابەت »

لە ۸ مانگی ڕابردوودا ۲۲۸ ژن لە کوردستان خۆیان کوشتوە

ئەمڕۆ ٢٥ی نۆوامبر وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دیاری کراوە و هەموو ساڵی لەو ڕۆژەدا لایەنە پێوەندیدارەکان بە مافی ژنانەوە هەواڵ و راپۆرت و بابەتی تایبەت لەسەر پێشێلکرانی مافی ژنان بڵاو دەکەنەوە و؛ چالاکیی تایبەت بە وشیارکردنەوەی کۆمەڵ لەو پێوەندییەدا بەڕێوە دەبەن. توندوتیژی دژ بە ژنان لە کوردستان …

درێژەی بابەت »

ڕێژیم خەریکی پەروەندەسازییە بۆ خۆپێشاندەران و ناڕازیانی کوردستان

دادستانی گشتی و ئینقلابی شاری کرماشان، داوای لە دامودەزگاکانی حکوومەت کردووە، لەسەر هاووڵاتییانی ناڕازی سکاڵا تۆمار بکەن. محەممەدئەمین سادقی”، دادستانی گشتی و ئینقلابی شاری کرماشان، لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیسنا” ڕایگەیاند کە ناوەندە حکوومەتییەکانی خەساربەرکەوتوو بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییان، دەتوان لە دادسەرا و ناوەندە قەزاییەکان، سکاڵای خۆیان لەسەرخۆپێشاندەران تۆماربکەن. ئەو …

درێژەی بابەت »