۲۱ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: خەزەڵوەر ۱۳۹۸

جاوید ڕەحمان: کۆماری ئیسلامی لە ئێعدامی مێرمنداڵان بەردەوامە

جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: ئەو ڕێژیمە لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا ٩ گەنجی خوار تەمەنی یاسایی لەسێدارە داوە و یاساکانی مافی مرۆڤی پێشێل کردووە. ڕاپۆرتێری تایبەت بە مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئەو ڕێکخراوەیەدا وتی: هەندێ زانیاریم …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی ۳۵ کەس لە مانگێک‌دا

خۆکوژی هەر وەکوو ڕابردوو دیاردەی تڕاژیدیکی کوردستانە. لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە ۳۵ کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ۲۱ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. خۆکوشتنی ۳۵ کەس لە ماوەی ئەم مانگە لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاریش‌دا ئەوەندەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی نیزیک بە ۱۰۰ کەس لە یەکەم مانگی پاییزدا

نیزیک بە ۱۰۰ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە کوردستان لەم مانگەدا دەسبەسەر کراون. لە ماوەی مانگی ڕەزبەردا لانیکەم ۹۷ کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون. لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم ۱۰۶ کەس و لە وەرزی …

درێژەی بابەت »

ئێعدامکرانی ۹ کەس لە مانگی ڕەزبەردا

لە یەکەم مانگی پاییزی ئەم ساڵدا ۹ زیندانیی کورد ئێعدام کراون. بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ئۆرگانی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ۹ زیندانییە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست و تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لەدار دراون. دەزگای قەزایی ڕێژیم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ۷ زیندانی و لە سێ مانگی هاوینیش‌دا …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ۳۳ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی ڕەزبەردا

لە مانگی ڕەزبەردا دا‌ لانیکەم ۳۳ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ئۆرگانی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ۳۳ کاسبکارە ۲۸ کەسیان بریندار بوون و ۵ کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ۳۳ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ۹۷ کەس و خۆکوشتنی ۳۵ کەس

ڕاپۆرتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ڕەزبەری ئەمساڵ‌دا (کوژران و برینداربوونی ۳۳ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ۹۷ کەس و خۆکوشتنی ۳۵ کەس)   لە ماوەی مانگی رەزبەری ئەمسا‌ڵدا هەر نەبێ ۱۷۲ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. به‌ …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەریکی کوردی دیکە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە کوژرا

کۆڵبەرێکی کوردی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت بوو بە ئامانجی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم. ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی”لوقمان ڕەشیدزادە” خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری ”کانی زەرد”ی شاری سەردەشت گیانی لە دەست دا. کوژرانی ڕۆژانەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە بۆ دابین کردنی پژیوی …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتێکی خەڵکی پیرانشار حوکمی ٣٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە حەفتەی ڕابردوو، دوو براکەشی لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران، لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەرداسەپا. بەپێی هەواڵی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، هاووڵاتێک بە ناوی ” محەممەد مرادی” خەڵکی گوندی قەبری حوسێن، …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی چوار کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان چوار چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی ئەو شارەیان بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر هێرشی تورکیە بۆ رۆژاوای کوردستان، دەسبەسەر کردووە. هەواڵدەریی موکریان، ناسنامەی ئەو چوار کەسەی “سمکۆ مەعرووفی” “شاهۆی خزری” هوومەن فەیزی”، و هاوژینەکەی بە ناوی “ژاکا …

درێژەی بابەت »

ئازادی چوار زیندانی ئەمنییەتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ

چوار زیندانی کورد و بلوچ بە دانانی بارمتە، تا کاتی بەڕێوەبردنی دادگایی کردنیان لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کران. “نیزام نادری” بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و پێنسەد میلیۆن تمەنی،”ڕەحمەت نسووحی ” و “عەلیڕەزا فەتاحی” هەر کام بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی، و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەبردنی دادگایی …

درێژەی بابەت »