۷ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: خەرمانان ۱۳۹۸

۱۷۰ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە

خۆکوژی، هەر وەکوو ڕابردوو دیاردەی تڕاژیدیکی کوردستانە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ۱۷۰ کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوژییان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە. بەپێی بانکی زانیارییەکانی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە ۳۵ کەس خۆیان …

درێژەی بابەت »

سەپاندنی ۱۵۲۳ مانگ زیندان بەسەر ۳۷ زیندانیی سیاسیی کورددا

بەپێی بانکی زانیارییەکانی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ۲۶۶ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراون و ۳۷ کەس لەوان دادگایی و سزای ۱۵۲۳ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لانیکەم ۶۰ کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و …

درێژەی بابەت »

لەمساڵدا لانیکەم ۱۸ بەندکراوی کورد لەدار دراون

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ۱۸ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون. بەپێی بانکی زانیارییەکانی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژدا لانیکەم سێ بەندکراوی کورد لە دار دراون و بەو ۸ زیندانییەش کە لە مانگی پووشپەڕدا ئێعدام کرابوون، ژمارەی لەداردراوانی کورد لە زیندانەکانی ڕێژیم لە دوو مانگی هاویندا …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ۱۰۴ کۆڵبەر لە ۵ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا

لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا ۱۸ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کورد بوونە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی، بەوەش ژمارەی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون؛ گەیشتە ۱۰۴ کەس. بەپێی بانکی زانیارییەکانی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم مانگەدا‌ کە ڕابرد لانیکەم ۱۸ کۆڵبەر …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ۱۸ کۆڵبەر و سەپاندنی ۱۵۲۳ مانگ زیندان بەسەر ۳۷ زیندانیی سیاسیی کورد لە مانگی گەلاوێژدا

لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ئەمسا‌ڵدا هەر نەبێ ۱۳۵ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم مانگەدا‌ لانیکەم ۱۸ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی …

درێژەی بابەت »

شەش کەس لە ١٤ ژنی ڕەخنەگری خامنەیی دەسبەسەرکراون

لە دوو حەوتووی ڕابردوو شەش کەس لە ١٤ ژنی چالاکی ئێرانی کە لە کەمپەینی “دەست لەکارکێشانەوەی خامنەیی و تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامی” پاڵپشتییان کردبوو، دەسبەسەرکراون. ئێوارەی پێنج ‌شەممە ٣١ی گەلاوێژ شەهلا ئەنتساری لە واژۆکارانی بەیاننامەی دەست لەکاركێشانەوەی خامنەیی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری تاران دەسبەسەرکرا. ڕەزوان موقەدەم لە چالاکانی بواری …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

لە درێژەی کارەساتی کوشتن و بریندارکردنی کەسبکاران و کۆڵبەرانی بێدەرەتانی کورد بدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچەی شنۆ کەوتە بەر دەسرێژی چەکدارەکانی ڕێژیم و بە سەختی بریندار کراوە. بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، شەوی شەوی ۳۰لە سەر ۳۱گەڵاوێژی ٩٨ی هەتاوی لە ئاکامی کەوتنە کەمینی دەستەیەک لە …

درێژەی بابەت »

نامەی زیندانییەکی سیاسی کورد دوای ٢٥ ساڵ زیندانی

محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسیی کورد، دوای ٢٥ ساڵ زیندانیی، نامەیەکی ڕوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاو کردەوە. محەممەد نەزەری کوڕی حەمدوڵلا لە ساڵی ١٣٧٣ لە شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە ڕێکخراوە کوردییەکانی دژ بە ڕێژیم دەسبەسەر و دواتر لە ژێر ئەشکەنجەی توند و نامرۆڤانەی جەللادەکانی ئیتلاعات پەروەندەیەکی …

درێژەی بابەت »

کەمتەرخەمیی پزیشکی لە کوردستان ژنێکی دیکەی کردە قوربانی

ساڵانە بە هۆی کەمتەر خەمیی پزیشکی و نەبوونی کەرەستەی پێویست لە نەخۆشخانەکانی کوردستان، ناشارەزایی، نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ و گرینگی پێنەدانی کاربەدەستان بە دەیان کەس دەبنە قوربانی. ژنێکی دوو گیانی خەڵکی پاوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان بە هۆی کەمتەرخەمیی پزیشکی گیانی لەدەستدا. بەپێی سەرچاوە خۆجییەکانی هەواڵ ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی گەلاوێژ ژنێکی …

درێژەی بابەت »

سێ مانگە چارەنووسی زارا محەممەدی ناڕوونە

ڕۆژی پێنجشەمە ۲ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی‌_کۆمەڵایەتیی نۆژین لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعات گوزراونەوە کە دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ ، دوو کەسیان بە ناوەکانی ئیدریس منبەری و ڕێبوار منبەری بەدوای ئازارێکی زۆر و ئەشکەنجەیەکی ناخۆشدا ئازاد کران بەڵام هاوڕێی دیکەیان، …

درێژەی بابەت »