ئەمڕۆ ڕێکەوتی 16 ته‌مموز ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ته‌مموز 2019

کوژرانی دوو برای کۆڵبەر لە ماوەی ساڵێکدا

لە ماوەی ساڵێکدا دووبرای کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئنتیزامییەکانی ڕێژیم کوژراون. بە پێی هەواڵێک کە لە سەردەشتەوە بە “کوردستان وکورد” گەیشتووە، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕ کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد ئیبراهیم‌‌زادە خەڵکی گوندی گەوەلان سەربە شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانی لێ‌ئەستێندرا. کوژرانی ئەو کۆڵبەر لە کاتێک‌دایە …

درێژەی بابەت »

شەپۆلێکی نوێ لە ڕەشبگیری لاوانی کورد لە ناوچەی هەوشار

تەنیا لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا نزیک بە دە کەس لە ناوچەی هەوشار بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیراون. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” رۆژی ٢٣ی پووشپەڕ لە ئاوایی قۆزلووی سەربە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار سێ کەس بە ناوەکانی عەلی ئیبراهیمی، خاڵید رەحیمی (ناسراو …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی سێ کاسبکاری دیکەی کورد

دوو کاسبکاری دیکەی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون. رۆژی شەممە ۲۲ی پوشپەری ساڵی ۲۷۱۹ ، کوڵبەرێک بە ناوی “کریم فارسی” خەڵکی گوندی قوتووری سەر بە شاری خۆیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو. ناوبراو لەگەڵ پۆلێک لە کۆڵبەرانی ناوچە لە گوندی …

درێژەی بابەت »

هەڵاواردن و بە زیندوویی کوشتن لەسۆنگەی کوردبوونەوە

شۆڕش ڕەحیمی مرۆڤی ئازاد و سەربەست، واتە مرۆڤی ئاسایی و سڤیلی کورد لە ئێران لە زۆربەی مافەکانی بێبەشە، جا لەو نێوەدا بڵێی بارودۆخی زیندانیی سیاسیی کورد چۆن بێ؟ بێگومان تاڵتر لە بەسەرهات و بارودۆخی بەندیی سیاسیی کورد لە ئێران دەست ناکەوێ. با ئاماژە بە تازەترین ڕووداو بکەین: محەممەد نەزەری، زیندانیی …

درێژەی بابەت »

محەممەد سدیق کەبوودوەند ڕێگەی چوونەدەرەوەی وڵاتی لێ گیراوە

محەممەد سدیق کەبوودوەند بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مافی چوونەدەرەوەی لە ئێران نابێ. محەممەد سدیق کەبوودوەند” ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە لاپەڕەی خۆیدا ڕایگەیاند کە حوکمی “ممنوع‌الخروج” واتە، قەدەغە بوونی ڕۆیشتنە دەرەوەی لە ئێرانی بۆ دەرکراوە. ئەو چالاکە مافی مرۆییە نووسیوویەتی: “زۆڵم، نادادپەروەری و …

درێژەی بابەت »

تۆپبارانی سنوورەکانی باشووری کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ جارێکی دیکە سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانی تۆپ‌باران کرد. بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە” دۆڵە مەیدان” لە ناوچەی پیرانشارەوە بە کاتیۆشا و خۆمپارەهاوێژەوە، سەنگەر و بنکەکانی پێشمەرگەیانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە ناوچەکانی سیدەکان و بەربەزین و چەند …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچەی شنۆ

دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچەی شنۆ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوون. شەوی دووشەممە، ١٧ی پووشپەڕ دوو کۆڵبەری ناوچەی شنۆ بە ناوەکانی “غەریب عەلیزادە” و “سامانە سوور” لە شاخی سیاکێو لە ناوچەی سنووریی “کێلەشین” کەوتنە بەر دەستڕێژ و بریندار بوون. ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهاباد بوون …

درێژەی بابەت »

کووژرانی کۆڵبەرێکی دی لە سەردەشت

کۆڵبەرێکی دیی خەڵکی سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەستدا. سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە، 15ی پووشپەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە  نزیک ماڵانی گوندی “کانی زەرد”ی سەردەشت پۆلێک کۆڵبەری ناوچەکەیان دایە بەر دەستڕێژ. لەو هێرشەدا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی کانی زەرد بە ناوی “مەنسوور گرژە” کوژرا …

درێژەی بابەت »

نوێنەری سنە لە مەجلیس: کۆڵبەرمان هەیە لە کوردستان، خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرایە

ئەحسەن عەلەوی نوێنەری شارەکانی سنەو کامیاران و دیواندەرە لە مەجلیس بە خستنەبەرباسی پرس کۆڵبەری ئاشکرای کرد کە لە نێو کۆڵبەران کەسانێک هەن کە بڕوانامەی دوکتورایان هەیە و بەڵام بە هۆی نەبوونی هەلی کار بۆ دابینکردنی بژیوی ژیان پەنایان بۆ ئەو کارە پڕ مەترسییە بردووە. ئەو نوێنەرە داوای بەدواداچوونی یاسایی بۆ …

درێژەی بابەت »