ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: حوزه‌یران 2019

هەڵاواردنی سوننە مەزهەبەکانی کوردستان لە دەزگا قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامیدا

خەڵکی دانیشتووی شارەکانی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەموو جارێک لە مافە قەزایی و ڕەواکانی خۆیان لە بەرانبەر دەسەڵاتدا بێبەش دەبن. لە باری ئایینییەوە ڕادەی دانیشتوانی سوننە مەزهەبی کوردستان لە ئێران  لە شیعە مەزهەبەکان زیاترە بەڵام هەموو جارێک لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە یاساکان هەڵدەواسرێن و بە شێوەیێکی جیاواز چاویان …

درێژەی بابەت »

کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە بانە

کاسبکارێکی کورد لە بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. ڕۆژی پێنجشەممە، 23ی جۆزەردان لە بوورجەکی  ئاوایی “زەڵێ”ی سەر بە ناوچەی خێڵە ڕەشی بانە تەقە لە کاسبکارێکی کورد بە ناوی محەممەد حوسێنزادە، کوڕی عوسمان کراوە و کوشتوویانە. ناوبراو ٢٩ ساڵی تەمەن بووە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵی بوو.

درێژەی بابەت »

سەپاندنی سزای 30 ساڵ زیندان بەسەر پارێزەرێک

دەزگای “داد”ی کۆماری ئیسلامی سزای 30 ساڵ زیندان و لێدانی 111 قامچیی بەسەر “ئەمیرسالار داوودی”دا سەپاندوە. ناوبراو پارێزەری دادگایە و بە تۆمەتی “بانگەشە دژی نیزام” لە ڕێگای کردنەوەی کاناڵێکی تێلێگرامی ئەم سزا قورسەی بۆ بڕاوەتەوە. ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لێخۆشبوون لە ڕاگەیەندراێکدا دەڵێ ئەم بڕیارە غەدر و تاوانێکی گەورەیە. ئەمیرسالار باجی بەرگری …

درێژەی بابەت »

سێ بەندیی سیاسی دادگایی و سزای 138 مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا

سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی تیکاب کە ماوەی ساڵێکە گیراون، دادگایی و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” دادگای شۆڕشی پارێزگای ورمێ سزای زیندانیی بەسەر سێ بەندیی سیاسی بە ناوەکانی “بێهزاد بەرادەران”، “سامان سەبزی”، “شەماڵ مەزرەعی”دا سەپاندوە. ئەو سێ کەسە خەڵکی گوندەی ئەحمەداوای سەر بە شاری تیکاب لە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی سێ کەس لە پیرانشار جوانڕۆ و شنۆ

لە چەند ڕۆژی رابردوودا سێ کەسی دیکە لە شنۆ و پیرانشار و ڕەوانسەر بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراون. ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی جۆزەردان، کەسێکلی خەڵکی سنە بە ناوی “پووریا وەیسی”، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پەلامار دراوە و دەسبەسەر کراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی شەممە، ١١ی …

درێژەی بابەت »