ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئایار 2019

40 کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش کوژران و بریندار بوون

لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 40 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون. هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەم ساڵدا لانیکەم 40 کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی ناوچەکانی پاوە، مەریوان، سەردەشت، خۆی، چاڵدران، پیرانشار، سەقز، شنۆ، سۆماوبرادۆست، جوانڕۆ، سەڵماس و ورمێ داوەتە بەر دەستڕێژ. لەوەندە کەسە 16 …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی 3 کۆڵبەری دیکە کو پیرانشار و بانە

لە پیرانشار و بانە سێ کۆڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون. ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی بانەمەڕ، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی “ناسر حوسێنی‌پوور” و “موحسێن حوسێنی‌پوور” خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بریندار بوون. ئەم دوو کۆڵبەرە کە باوک و کوڕن، دوای …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی زیاتر لە 70 کەس لە کوردستان لە دوو مانگی ڕابردوودا

لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم 70 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناو و نیشانی پتر لە 48 کەس لەوان بەمیدیایی کراوە. لە نێو ئەو 48 کەسەدا کە زۆربەیان ژنن، کەمترینیان 15 ساڵ و بە تەمەنترینیان 53 ساڵ بووە. هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کێشەی خێزانی و نەحاوانەوە لە بنەماڵە هۆکاری …

درێژەی بابەت »

بێکاربوونی ٥٠ کرێکار و داخرانی کارگەی بەرهەمهێنانی “مێڵگرد” لە ئەیواندا

کارگەی فولادنەوردی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلامدا، ماوەی دوو مانگ بە هۆی کێشەی پشکدارەکانیەوە داخراوە و ٥٠ کرێکاریش لەو کارگەیەدا بێکار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتی “ئیلنا”، ٥٠ کرێکاری کارگەی بەرهەمهێنانی “مێڵگرد” و جۆرەکانی، بە هۆی کێشەی ناوخۆیی پشکدارانی ئەو کارگەیە، بێکار بوون. بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سەرەڕای داخرانی ئەو کارگەیە …

درێژەی بابەت »

داواکاری چالاکانی سیاسی و مەدەنی، بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی لە “بەرزان موحەممەدی” بۆ شکاندنی مانگرتنەکەی

بەشێک لە چالاکانی مەدەنی وسیاسیی کورد داوا لە بەرزان محەممەدی دەکەن مانگرتنەکەی بشکێنێ. لە دوای نیزیک بە ٦٠ ڕۆژ لە مانگرتنی بەرزان موحەممەدی زیندانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی فشافوویە و تێکچوونی باری تەندروستی ئەو بەندکراوە کوردە، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی وسیاسی بە دەرکردنی نامەیەکی سەرئاوەڵە خوازیاری ئەوەن کە کۆتایی بە …

درێژەی بابەت »

چارەنووسی ناڕوونی یاسر ئەمین‌زادە لە گرتووخانەی مەهاباد

یاسر ئەمینی‌زادە، مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەهاباد کە حەوتووی ڕابردوو دەسبەسەر کرا، ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە وهیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری گیران و شوێنی بەندکرانی نەزاندراوە. یاسر ئەمینی‌زادە ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی بانەمەڕ، پاش چوونە دەرەوە لە قوتابخانە، لە لایەن هێزەکانی یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. سەرچاوەیەک لە ئیدارەی پەروردەی …

درێژەی بابەت »

مەرگی دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە دوو ڕۆژدا

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری دیکەش بوونە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەی ڕێژیم. یەک لەوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرا و ئەوی دیکەیان لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیمدا لە شاخ بەربۆوە و گیانی لە دەست دا. هێزە کوردکوژەکانی ڕێژیم لە پیرانشار کاسبکارێکی خەڵکی سۆغانلووی ئەم شارەیان کوشت. …

درێژەی بابەت »

گیان‌لەدەستدانی کۆلبەرێکی دیکە بە هۆی ڕاوەدوونانی چەکدارانی ڕێژیم

بە هۆی ڕوەداوونانی هێزە چەکدارەکانی رێژیم کۆڵبەرێکی دیکەی کورد گیانی لەدەستدا. سەر لەبەیانیی ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٩ی بانەمەڕی ٩٨ی هەتاویی لە بەرزاییەکانی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان چەکدارەکانی رێژیم هێرش دەکەنە سەر چەند کۆڵبەر و دوای ڕاوەدوونان کۆڵبەڕیک بەناوی هادی مووسازادە بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی گیانی لەدەست‌ داوە. هێشتا یەک مانگ …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی 42 کەس لە کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە

دوو ژن لە سۆنقوڕ و ساین‌قەڵا خۆیان کوشت. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خۆیان کوشتووە لانیکەم گەیشتە 40 کەس. ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی بانەمەڕ، ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی “مریەم ئەحمەدپوور”، خەڵکی شاری سونقور و کولیایی کە دایکی سێ منداڵ بووە، بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی …

درێژەی بابەت »

ڕووداوی کار لە ساڵی ڕابردوودا، گیانی ٦٧٨ کرێکاری ئەستاندووە

ڕووداوی کار لە ساڵی ڕابردوودا، گیانی ٦٧٨ کرێکاری ئەستاندووەئاژانسی کوردپا: لە ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی ٧٠٠ کرێکار، لە ئێراندا بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە. داتاکانی ناوەندی ئامار و زانیاریی وەزارەتی کار لە ئێراندا، لە دوایین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، بڵاوی کردووەتەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا ٩ هەزار و ٩٩٦ …

درێژەی بابەت »