ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئایار 2019

کوژرانی چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم

سەرلەبەیانیی رۆژی سێ‌شەممە ٧ی جۆزەردان پۆلێکی دیکە لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی پیرانشار کەوتنە بەر هێرشی چەکدارەکانی رێژیم و لەو هێرشە‌دا چوار کۆڵبەر گیانیان لە دەست‌داو دوو کۆڵبەری دیکەش بە توندی بریندار کراون. دەگوتڕی ئەو هێرشە لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە کە ماوەیەکە بەشێکیان لە سنوورەکانی کوردستان مۆڵدراون کراوە. ناسنامەی …

درێژەی بابەت »

ناوەندە ئەمنییەکانی زیندان، گوشاری روحی و جەستەیی دەخەنە سەر بەندییە سیاسیەکان

ناوەندە ئەمنییەکانی زیندانی ورمێ، گوشاریان خستۆتە سەر گیان و ژیانی بەندییە سیاسییەکان. بە پێی سەرچاوەی هەواڵی، ئەنجوومەنی زیندانیە سیاسیەکان، ناوەندەی ئەمنییەکانی گرتووخانەی شاری ورمێ، بۆ گوشار خستنە سەر بەندییە سیاسییەکان، لە لایەن پارێزەرانی تایبەت به شۆڕش لە ناو گرتووخانە “گارد ویژە” لە رێبەندانی ساڵی پێشۆوە بە زۆری، بەندییە سیاسییەکانیان، بۆ …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی ٥ کەس لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە شاری بۆکان

لە شاری بۆکان لە ماوەی سێ رۆژدا، ٥ کەس لە ڕێگای خۆکوشتنەوە  کۆتاییان بە ژیانی خۆیان  هێناوە. لە درێژەی کارەساتی خۆکوشتن لە شارو ناوچەکانی کوردستان، بە پێی  هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە    ٥ کەس لە شاری بۆکان بە ناوەکانی  ئەرسەلان ڕەحیمی، ئومێد زەهرابی، مەسعوود ڕەسوولپوور، ئەرسەلان حەکیمی  و کەسێکی دیکە …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی سێ کۆڵبەری دی لە سنوورەکانی پیرانشار و شنۆ

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر دیکە لە سنوورەکانی پیرانشار و شنۆ کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم و بریندار کران. ڕۆژی هەینی،  3ی جۆزەردان هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان. لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بەناوی محەممەد سادق قادری بەتوندی بریندار بووە. هەمان ڕۆژ لە …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چارەنووسی 5 لاوی دەسبەسەرکراوی کورد

5 لاوی کوردی خەڵکی سنە و سەوڵاوا دوای دسبەسەرکرانیان چارەنووسیان ناڕوونە. داوود ئەحمەدی، سەلاح ساعدی و حەیدەر ساعدی، خەڵکی گوندی “گاوەرە” سەر بە سنە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون، ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە. وەک باس دەکرێ ئەم سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی …

درێژەی بابەت »

لە دژی ژنکوژیی بەردەوام دەنگهەڵبڕینێکی نەتەوەیی و گشتی پێویستە/ قادر وریا

کوردستان لەمێژ ساڵە لە زۆر لایەنەوە ڕووی گەشی ناوچەیەکەیە. بۆ وێنە لە ئێرانێکدا کە زۆربەی هەرەزۆری خەڵکەکەی لە ئاست زاڵبوونی ڕێژیمێکی کۆنەپەرست بە سەر چارەنووسیاندا، تەسلیم بوون و بەم قەدەرەی خۆیان ڕازی بوون، ئەوە کوردستان بوو ملی بۆ ئەم چارەنووسە دانەنواند و لە بەرامبەر ڕێژیمی جەهلدا ڕاوەستا و هەتا ئێستاش، …

درێژەی بابەت »

ئەگەر پیاوی وەرە لە کوردستان ژن بە!*

عەلی لەیلاخ لە فەلسەفەی ئەفسانەی خیلقەتی «ئادەم و حەوا»دا، دەڵێن ئەگەر دایەحەوا ئادەمی هان دا هەتا لە سێوی قەدەغەکراو بخوا، پاش خواردن «بینایی» و هەست بە شعووری تێگەیشتن و فامکردنی پێ ‌بەخشرا و بە ئاسانی توانی پشت لە بەهەشت و خۆشبژیوی بکا. بۆیە ئاساییە لە زەوی چەوسانەوەدا بژی بەڵام لە …

درێژەی بابەت »

سێ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە دەسبەسەرکران

لە درێژەی ڕەشبگیرەکانی کوردستاندا سێ لاوی تر لە سنە دەسبەسەر کران. ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی جۆزەردان، سێ چالاکی مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی ئیدریس مینبەری، زارا محەمەدی و ڕێبوار مینبەری، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. ئەگەرچی تا ئێستاش بە ڕەسمی ڕوون نییە هۆکاری گرتنی …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە بانەمەڕی 1398ی هەتاویدا

لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمسا‌ڵدا هەر نەبێ 100 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم مانگەدا‌ لانیکەم 26 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، بەربوونەوە لە …

درێژەی بابەت »

لەمساڵدا ڕۆژ نەبووە کەسیان نەگرتبێ

لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم 65 کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون، بەوەش ڕۆژ نەبووە لە کوردستان کەسێک لە سۆنگەی ئازادیخوازی و نافەرمانیی مەدەنییەوە نەگیرێ. لەو 65 کەسەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، لانیکەم 15 کەسیان لە دادگایی …

درێژەی بابەت »