ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19 نیسان ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: نیسان 2019

چەند کۆڵبەری دیکە لە خۆی، پیرانشار و چالدران درانە بەر دەستڕێژ

بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی چەند کۆڵبەری دیکە لە شارەکانی خۆی، چالدران و پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و بریندار بوون. ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ناوچە سنوورییەکانی شاری خۆی پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژ. لەو پەلامارەدا یەک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی بەهمەن رەوشەنی گیانی لە …

درێژەی بابەت »

یاسین کەنعانی بەڕێی زیندانی سنە کرا

یاسین کەنعانی، بەندیی سیاسیی خەڵکی شاری سەقز، پاش دوومانگ دەسبەسەری بەڕێ زیندانی ناوەندی شاری سنە، کرا و ئێستا چاوەڕوانە دادگایی بکرێ. یاسین کەنعانی کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران بۆ شاری سەقز، وێڕای کەسێکی دی بە ناوی “ئاسو ڕەمەزانزادە” بە تۆمەتی “لایەنگەری لە حیزبێکی کوردیی …

درێژەی بابەت »

موختار زارعی لە سنە دادگایی کرا

دادگایی موختاری زارعی بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئەو تاوانانەی کە دراوەتە پاڵی لە لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری موکریان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 24ی خاکەلێوەی 1398ی هەتاوی لە لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری سنە، دادگایی زیندانی سیاسیی کورد “موختار زارعی” بە تاوانی “بێڕیزی بە ڕێبەری …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی 5 کەس لە شارەکانی نەغەدە، ورمێ و بۆکان لە ماوەی دوو ڕۆژدا

سێ ژن و دوو پیاو لە شارەکانی بۆکان، ورمێ و نەغەدە بەجیاجیا و لە ڕێگەی خواردنی مادەی پاککەرەوە، خۆسووتاندن و خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژییان داوە و بەداخەوە گیانیان لەدەست داوە. رۆژی شەممە 17ی خاکەلێوەی 1398ی هەتاوی، کچێکی لاو بەناوی “نازیلا ئەتمانی” کچی فەتاح خەڵکی ورمێ، کە ماوەیەک بەر لەوە بەخواردنی …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی جیهانیی خاچی سوور: ئێران ڕاست ناکا، ڕێ لە کەس نەگیراوە

وتەبێژی ڕێکخراوی جیهانیی خاچی سوور کاربەدەستانی ئێرانی وەدرۆ خستەوە و گوتی ڕێ لە ناردنی هیچ چەشنە یارمەتی و فریاکەوتنێک بۆ ئێران نەگیراوە. کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ماوەیەدا گوتبوویان کە سزاکانی ئەمریکا ڕێگری کردووە لە ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە لافاولێدراوەکان. “ئیگنیشێس ئایولف یۆرک”، وتەبێژی ڕێکخراوی جیهانیی خاچی سوور لە نووسینگەی …

درێژەی بابەت »

“دادپەروەری” و “دەزگای داد”ی ئێران

عومەر باڵەکی لەو کاتەوە کە مرۆڤ ژیانی بەکۆمەڵی هەڵبژاردوە بە دوای یەکسانی و دادپەروەریدا وێڵە، بە واتایەکی دیکە کاتێک کۆمەڵگەکانی مرۆڤایەتی دروست بوون، بە هۆکاری جۆراوجۆر تاوان و تاوانکاریش سەری هەڵدا و لایەنی زیان وێکەوتوو بە دوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی خۆیاندا بوون. هەربۆیە دادوەر و دادگاکان لە شکڵ و وێنەی جۆراوجۆر …

درێژەی بابەت »

فەراز فیرووزی: دانانی ڕەییسی لە لایەن خامنەییەوە بەمانای بەکەم زانینی شعووری گشتیی خەڵکە

دیمانە: ئازاد مستۆفی ئەو هەواڵەی کە ئەم ڕۆژانە زیاتر سەرنجی عەداڵەتخوازانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا دوو حوکمی سەیروسەمەرە بوو کە یەکیان دانانی ئیبراهیم ڕەییسی بۆ سەرۆکایەتیی دەزگای دادی ئێران لەلایەن خامنەییەوە و، ئەوی تریان سەپاندنی حوکمی دوازدە ساڵ زیندان بەسەر پارێزەر نەسرین ستوودەدا بوو. بۆیە دەڵێم دوو حوکمی سەیروسەمەرە چونکە …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کۆڵبەرێکی مەریوانی بە هۆی تەقینەوەی مین

بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان بە ناوی کەریم ڕاستی ناسراو بە کەریم ژێ سێ بە توندی بریندار بووە. ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خاکەلێوە لە سنووری مەریوان ئەو کۆڵبەرە دەکەوێتە سەر مین و، پاش برینداربوونی گەیاندراوە بە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی …

درێژەی بابەت »

زیانەکانی سێڵاو و خەمساردی کاربەدەستانی حکوومەت

بەپێی سەرچاوەکانی کەشناسی، لە ماوەی پەنجا ساڵی رابردوودا ئێران ڕێژەی باران بارینی بەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەدیوە. لەم چەند ڕۆژەی دواییدا سێڵاو و باران چەند ناوچەیەکی ئێرانی گرتەوە و زیانێکی زۆری بە خەڵک و وڵاتی ئێران گەیاند، لافاوەکان ٢٣ پارێزگای وڵاتیان گرتۆتەوە کە لەوانە ٦ پارێزگای کرماشان، ئیلام، لوڕستان، خووزستان، چوارمەحاڵ …

درێژەی بابەت »