ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئازار 2019

شەپۆلێکی دی لە دەسبەسەرکردنی چالاکانی کورد لە سنە و پیرانشار

لە درێژەی ڕەوتی گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکانی کورد بەهۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە چەند کەسێکی دی لە شارەکانی سنە و پیرانشار دەسبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی رەشەمە، تۆفێق محەممەدیی چالاکی کرێکاریی خەڵکی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هەروەها یەکێکی …

درێژەی بابەت »

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگایی کردنی چوار چالاکی مەدەنی لە کرماشان

چوار چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شارەکانی قوروە و ئیلام و کرماشان کە ماوەیەک کە لەمەوپێش بەهۆی بەشداریی کردن لە کۆڕێکی فەرهەنگی لە شاریئ ئیلام، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەکرابوون، دادگایی کران. چوار چالاکی فەرهەنگی بە ناوەکانی “ئەردەشێڕ مووسەوی، مستەفا باقری ئاشنا، شەهریار تەهماسبی و ئەرسەلان هیدایەتی” سەر بە پاڕێزگاکانی کرماشان …

درێژەی بابەت »

١٠٠ چالاکی مەدەنی؛ هەڵبژاردنی ڕەئیسی خەڵات‌کردنی جینایەتکارانە

لە درێژەی کاردانەوەکان لە هەمبەر هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە لایەن خامنەییەوە بە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، زیاتر لە ١٠٠ چالاکی سیاسی و مەدەنی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ڕەخنە‌گرتن لە ڕێبەری باڵای ڕێژیم ، هەڵبژاردنی رەئیسی‌یان بە کولاندنەوەی برینی کۆمەڵکوژی دەیەی ٦٠ی هەتاویی لە قەڵەم داوە. لە بەیاننامەی ١٠٠ چالاکی مەدەنی …

درێژەی بابەت »

نەسرین ستوودە ٣٨ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

ڕەزا خەندان هاوسەری نەسرین ستوودە ژنە پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ کە لە ساڵی ٨٩وە دەسبەسەرکراوە رایگەیاند کە ؛ نەسرین ستوودە بە ٣٨ ساڵ زیندان و لێدانی ١٤٨ قامچی سزا دراوە. نەسرین ستوودە لەنگروودی مافناس و پارێزەری دەروەست و چالاکی مەدەنی، بە هۆی چالاکییەکانی لە بواری مەدەنی و بەرگری‌کردن لە …

درێژەی بابەت »

کوڵبەرێکی دیکە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست‌دا

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە هۆی بەربوونەوە لە شاخەکانی ناوچەی مەریوان گیانی‌لەدەست دا. لە درێژەی کارەساتی قوربانی‌بوونی کۆڵبەرانی کورد، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە تازەلاوێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئەفشار سەیادی نیاز بە هۆی بەربوونەوە لە گەردەنەی “تەتە” لە ناوچەی هەورامانی مەریوان گیانی لە دەست داوە. کۆڵبەریی کارێکی سەخت و دژوار …

درێژەی بابەت »

سەپاندنی حوکمی ١١ ساڵ زیندانی بەسەر سێ هاونیشتمانی کورددا

دەزگای قەزایی سزای 11 ساڵ زیندانیی بەسەر سێ چالاکی سیاسیی کورددا سەپاند. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکمی سێ ساڵ زیندانی بە سەر “خالید حوسینی” چالاکی کریکاری دا سەپاند. ناوبراو لە ڕۆژی ٣ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەر و لێکۆڵینەوەی …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنووریەکانی بانە

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، تەرمی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “مەتین بەدخشان” دوای ١٠ ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، لە ناوچەی سنووریی “نەنوور”ی بانە دۆزرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان، مەتین بەدخشان ١٠ ڕۆژ پێشتر بۆ کۆڵبەری چۆتە ناوجەی سنووریی نەنوور و لە ڕێگادا بەهۆی بەفر و سەرماوە گیانی لەدەستداوە و بێسەرو …

درێژەی بابەت »

ئەندامی “هەیئەتی مەرگ” بوو بە سەرۆکی دەزگای قەزاییی ڕێژیمی ئێران

بە بڕیاری خامنەیی  یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی مەرگ کە تاوانی ئێعدامی دەیان هەزار زیندانیی سیاسیی لە ئەستۆیە، کرایە سەرۆکی دەزگای دادی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران. “ئیبراهیم ڕەیسی”، یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی مەرگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بڕیاری خامنەیی پۆستی بەڕێوەبەریی دەزگای قەزایی ڕێژیمی دراوەتێ و بەمجۆرە، دادگا و دادوەرەکانی ئێران کەوتوونە …

درێژەی بابەت »

دروستکردنی پەروەندەی نوێ بۆ چوار بەندکراوی سیاسی لە ورمێ

شەممە ۱۱ ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی، چوار بەندکراوی سیاسی کورد، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، بە ناوەکانی «کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، ئەحمەد تەمووئی، توورەج ئیسماعیلی و حەمید ڕەحیمی» بۆ بەسەردا سەپاندنی سزای نوێ، بەڕێی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی …

درێژەی بابەت »