ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئازار 2019

سێ کەس لە بۆکان و سنە دەسبەسەر کران

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرێژەی ڕەشبگیرەکانی خۆیاندا دوو کەسیان لە بۆکان و کەسێکی خەڵکی تەنگیسەری سنەیان دەسبەر کرد. ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی ڕەشەمە، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دوو کەسی خەڵکی میرئاوای ئەم شارەیان بەناوەکانی مستەفا جەوادی و تۆفیق ڕەحمانی دەسبەسەر کردوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون. ئەوەندەی زاندراوە ئەو دوو …

درێژەی بابەت »

ئەم دەفرەی کە لەمێژە لێی دەڕژێ…

عەلی بداغی کوردستان ساڵێکی دیی لە بێمافی و بەشمەینەتیدا بەڕێ کرد، کۆماری ئیسلامیش توانی بە زەبروزەنگ و چەکی سەرکوت ساڵێکی دیکەش بخاتە سەر تەمەنی دەسەڵاتەکەی و؛ کۆمەڵگەی جیهانیش ڕێگەی دا ڕێژیمی تاران ئەمساڵیش هەروا پشتیوانی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی و تێکدەری ئەمنییەتی ناوچە و جیهان بێ. ئێعدام، گرتن و لە بەندیخانە پەستاوتن، …

درێژەی بابەت »

ڕێگریی سپای پاسداران لە بەڕێوەچوونی بۆنە نەورۆزییەکان لە کوردستان

سپای پاسداران پێشی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە مەلەکشاهیی ئیلام، گوندی “پاڵنگان” و یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری شنۆ گرتووە. لە نوێترین دژایەتیدا هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی “ئاڵیاوێـ”ـی سەر بە شاری شنۆ، پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز گرتووە. هێزەکانی سپای پاسداران هەموو ئەو دارانەی کە بۆ ئاگری …

درێژەی بابەت »

دەستبەسەرکرانی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی هەرسین

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە هەرسین بە هێرشکردنە سەر  شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی نەورۆزیی “کاکاوەند”، ئەم ڕێوڕەسمەیان تێک داوە و بەرێوەبەرەکانیان دەستبەسەر کردوە. بڕیار وابوو ئەو ڕێوڕەسمە دوانیوەڕۆ لە ئاوایی زەرگەرانی شاری هەرسین بەڕێوە بچێ، بەڵام ناوەندە ئەمنیەتییەکان ئیزنیان نەداوە ڕێوەڕەسمەکە بەڕێوەبچێ و بڵاوەیان بە خەڵکەکە کردوە و چەند کەس لە بەڕێوەبەرانی …

درێژەی بابەت »

ئەمریکا: زانیاریمان هەیە کە ئێران هەوڵی کردەوەی تێرۆریستی دەدا لە ئورووپا

کاربەدەستێکی ئەمریکایی حکومەتی بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئورووپای وریا کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی کردەوەی تێرۆریستی دایە لە خاکی ئەو وڵاتانەدا و پێویستە وڵاتانی ئورووپایی پێش لە کردەوە تێرۆریستییەکانی ئەو ڕێژیمە بگرن. “نیتان سیلز”، ڕێکخەری بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی بریتانیایی سەردانی …

درێژەی بابەت »

ئیقبال شەعبانی بۆ زیندانی ناوندیی شاری سنە ڕاگوێزرا

ئیقبال شەعبانی، چالاکیی کرێکاری بۆ زیندانی ناوندیی شاری سنە ڕاگوێزرا ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاویی، ئیقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاری لە دوای تەواو بونی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە. ناوبراو چالاکی کرێکاری و لێکۆڵەری سەندیکای کرێکارانی نانەوەخانەکانی شاری سنەیە کە لە ۲۹ی ڕێبەندانی ئەمساڵ …

درێژەی بابەت »

خۆکوژیی کچێکی تازەلاو لە جوانڕۆ

کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “یوسرا فەتحی” کچی “عوسمان” خەڵکی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی ئەو شارە،ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ خۆی کوشت. ئەو کچە مێرمنداڵە پاش ئەوەی کە هەوڵی خۆکوژی دا بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ گواسترایەوە و پاشان بە هۆی ناسەقامگیری دۆخی خراپی تەندرووستی ناوبراو گواسترایەوە بۆ ناوەنە …

درێژەی بابەت »

مەترسیی ئێعدامکرانی زیندانییەکی سیاسیی کورد

زیندانییەکی سیاسیی کورد مەترسیی لەداردرانی لەسەرە. “سابیر شێخ عەبدوڵڵا” کوڕی مستەفا کە پێشتر خوێندکارێکی باڵای زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی بووە، مەترسی جێبەجێ کردنی سزای ئێعدامی لەسەرە. سابیر شێخ عەبدوڵڵا لە ٥ ساڵ لەوە پێشەوە کە گیراوە، لە زیندانی ورمێ دەستبەسەرەو بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی سزای ئیعدامی بەسەردا داسەپاوە. ناوبراو …

درێژەی بابەت »

سەردانی شاندی قوربانیانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت لە هه‌ڵه‌بجه‌

شاندێكی کۆمەڵەی قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و به‌شداریكردن له‌ 31 یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌ردانی ئەم شارەیان كرد. ساڵح عه‌زیزپوور، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی سه‌رده‌شت، لەم پێوەندییەدا ڕاگه‌یاند: “هاتووین بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی31مین ساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌، چونكه‌ سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌سته‌ خوشكی یه‌كن …

درێژەی بابەت »

زانکۆ ئەمیری لە سەقز دەسبەسەر کرا

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە شاری سەقز کەسێکیان بە تۆمەتی ئەندامەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەر کردوە. سەرچاوەکانی هەواڵ لە نێوخۆی وڵات بڵاویان کردەوە کە “زانکۆ ئەمیری”، لاوێکی خەڵکی سەقز لە جادەی نێوان سەقز_بانە لە نزیک گوندی “تەموغە” لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. زانکۆ …

درێژەی بابەت »