ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئازار 2019

هاتنەسەرێی مینە شاراوەکان بەهۆی لافاوەوە لە کوردستان

لە حەوتووی ڕابردوودا بارانی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نە تەنیا لافاوی لێ کەوتەوە، بەڵکوو بوو بە هۆی دەرکەوتنی مینە شاردراوەکان و جووڵەیانن لە سەر بەرزایی بەرەو نزمایی و جێگای هاتووچوو. کۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ناوچە سنوورییەکان لە مین پاک کراونەتەوە، هەر بەو بۆنەیەوە جێژنی خاوێنکردنەوەیان لە زۆر شوێنی کوردستاندا …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی داخرانی کارگە و کارخانەکان لە ئێران

گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەروەها گەندەڵی و بەڕێوەبەریی هەڵە، بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران ڕۆژانە شاهیدی داخران و مایەپووچ بوونی کارگە و کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان و بێکار بوونی هەزاران کرێکار لەو وڵاتە دابن. ئەم ڕۆژانە کارگەی دروستکردنی کۆمباین کە دراوە بە کەرتی تایبەت، بەهۆی کەم کاری شکستی هێناوە …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی 242 کۆڵبەر، گرتنی 641 چالاکی سیاسی، ئێعدامی 49 بەندی و تەقینەوەی مین لەبن پێی 84 کەس لە کوردستان لە ساڵی 1397ی هەتاویدا

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی ساڵی 1397ی هەتاویشدا لانیکەم 1234 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە. با بەخێرایی چاوێک بەسەر چەند حاڵەتێکی زبری پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەم ساڵەدا بخشێنین:   کۆڵبەرکوژی …

درێژەی بابەت »

41 کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە

ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی کار لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 200 کەس بووە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی 48 کەس لەوانی تۆمار کردووە. لەو 48 کەسە 41 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 7 کەسیش بریندار و نقوستان بوون. لە ماوەی سێ مانگی …

درێژەی بابەت »

لانیکەم 84 کەس لە کوردستان لە ساڵی 97دا بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

ژمارەی قوربانیانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی 1397دا لانیکەم 84 کەس بوو کە ناو و ناسناوی 48 کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. وردەکارییەکان دەڵێن لەو 48 کەسە 37 کەسیان بریندار و نقوستان بوون و 11 کەسیشیان گیانیان لە دەست داوە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری …

درێژەی بابەت »

ئێعدامکرانی لانیکەم 49 زیندانیی کورد لە ساڵی 1397ی هەتاویدا

ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی 1397دا لانیکەم 49 کەس بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی 1397 لە کوردستان ئێعدام کراون، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی لە دار دراون و شەش زیندانیی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و 8 بەندکراوی کوردیش …

درێژەی بابەت »

گرتنی 641 چالاکی سیاسی و سەپاندنی سزای 5810 مانگ زیندان بەسەر 165 بەندیی سیاسیی کورد لە ساڵی 97 دا

لە ماوەی ساڵی 1397دا  لانیکەم 641 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. لەو 641 کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم 165 کەسیان دادگایی و سزای لە شەش مانگ …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی 242 کەس لە ساڵی 1397ی هەتاویدا

لە ماوەی ساڵی 97ی هەتاویدا لانیکەم 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون. وردەکارییەکان دەریدەخەن کە لەو 242 قوربانییەی ئەمساڵ 80 کەسیان کوژراون و گیانیان لە دەست داوە، هەروەها …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی 67 کۆڵبەر، گرتنی 177 کەس و سەپاندنی 207 ساڵ زیندان بەسەر 52 بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا

کوژران و برینداربوونی 67 کۆڵبەر، گرتنی 177 کەس و سەپاندنی 207 ساڵ زیندان بەسەر 52 بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا (ڕاپۆرتی بەشێک لە حاڵەتەکانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی زستانی 1397ی هەتاویدا)   لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی …

درێژەی بابەت »