ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی دووه‌م 2019

ڕاگواستنی دوو زیندانیی سیاسی بۆ بەندیخانەی ورمێ

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی سەلاح شەریفزادە خەڵکی بۆکان کە لە هاوینی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەرکرابوو، دوای چوار مانگ بەبێ دادگایی کردن ڕەوانەی گرتووخانەی بۆکان کرا و ڕۆژی هەینی گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لە …

درێژەی بابەت »

٧ کەس لە کوردستان سزای 18 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

دادگای ئینقلابی شاری سەردەشت ٧ کەسی خەڵکی ڕەبەتی سەرجەم بە ١٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کردووە. جەعفەر ڕەسووڵپوور، بەهمەن دەندانساز، محەممەد لەیلانە، محەممەد سویرو و ڕەسووڵ محەممەدئەمینی بە بڕیاری دادگای شۆڕش هەر کامیان سزای یەک ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە و دوو لاوی دیکەی خەڵکی گوندێکی …

درێژەی بابەت »

هێزە ئینتزامییەکان لە سنووری نەوسوود  شمەکی کۆڵبەرانیان ئاگر دا

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە نەوسوود پاش دەسبەسەرکردنی پۆلێک کۆڵبەر بارەکانیان لێ زەوت کردن و سوتاندیانن. ڕۆژی دوو شەممە ١٧ی بەفرانبار ١٣٩٧، هێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە سنووری نەوسوود دەستیان بە سەر کەل و پەل و باری ژمارەیک لە چەکدارەکاندا گرتووە و دوای گواستنەوەی بۆ بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیە ئاگریان لە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دی لە بانە بریندار کرا

لە درێژەی هێرش و تەقەکردن لە کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رێژیمەوە رۆژی چوارشەممە لە سەر سنووری بانە کۆڵبەرێک بە ناوی سابیر موحسنی تەمەن ٢١ ساڵ بریندار کرا. بە پێی ڕاپٶرتی کۆڵبەرنیوز ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئسلامی ئێران رۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانبار دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی خێرخواز و چالاکێکی مەدەنی لە ورمێ

سۆهراب ڕەخشا چالاکی مەدەنی و نموونەی خێرخوازی کورد، خەڵکی شاری شنۆ ، بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری “ورمێ”یەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. سوهراب ڕەخشا ناوێکی ئاشنایە بۆ خەڵکی شنۆ و ورمێ لە خێرخوازی و زانست دۆستیدا، کە وەکوو کەسێکی …

درێژەی بابەت »

دانپێدانانی موحسێن ڕەزایی لەسەر بە ئەنقەست بەکوشتدانی هەزاران کەس لە شەڕی ٨ ساڵە لەگەڵ عێڕاقدا

موحسین ڕەزایی فەرماندەی پلەبەرزی سپای پاسداران لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە تازەترین تویتی خۆیدا، دانی بەوە داناوە، کە بۆ خەڵەتاندنی دوژمن لە عەمەلیاتی کەربەلای ٤ بە ئەنقەست سەربازەکانیان بەکوشتن داوە. لە عەمەلیاتی کەربەلای ٤، هەزاران سەربازی ئێرانی کوژران و ئێستاشی لەگەڵ بێ ئامارێکی درووست لەو بارەوە بڵاو نەکراوەتەوە. …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی حەوت هاونیشتمانیی کورد لە شارەکانی ورمێ، پاوە، سنە و کامیاران

دەسبەسەرکرانی حەوت هاونیشتمانیی کورد لە شارەکانی ورمێ، پاوە، سنە و کامیاران حەوت لاوی دیکەی کورد بە تۆمەتی ئەمنیەتی لە شارەکانی ورمێ، پاوە، سنە و کامیاران دەسبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان چەند ڕۆژ لەمەوبەر محەممەد ڕەزایی تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی خەلیل خەڵکی کامیاران بە شێویەکی نایاسایی …

درێژەی بابەت »