ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئه‌یلول 2018

سه‌پاندنی سزای 1500 مانگ زیندانی به‌سه‌ر 47 زیندانیی کورددا

ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی سزای زیاتر له‌ 1500 مانگ زیندانیی به‌سه‌ر 47 به‌ندکراوی سیاسیی کورددا سه‌پاندووه‌. ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا لانیکه‌م 160 که‌سیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه‌. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه‌ تا کاتی دادگایی …

درێژەی بابەت »

ئێعدامکرانی 33 زیندانیی کورد له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا

ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا 33 زیندانیی کوردی له‌دار داوه‌. لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا 25 زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە شه‌ش که‌س له‌وان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی لەدار دراون، 8 که‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی 1397ی هەتاویدا

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی هاوینی 1397ی هه‌تاویدا لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (1397ی هەتاوی) زیاتر لە 360 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. کۆماری ئیسلامیی …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی 64 کۆڵبه‌ر له‌ سێ مانگی هاویندا

له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم 64 كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ درێژه‌ی سیاسه‌تی کوردکوژیی خۆیان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کاندا و له‌ ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا 64 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری دیکه‌یان کوشتووه‌ و برینداریان کردوون. ناوه‌ندی …

درێژەی بابەت »

کوژرانی لاوێکی کورد لە ناوچەی سەردەشت بە دەستی سپای پاسداران

رۆژی چوارشەممە ئەمڕۆ١٤ی  خەرمانان کەسێکی خەڵکی ئاوایی گەوەلانی سەردەشت بەناوی ناسر ئێبراهیم‌زادە کوڕی خدر، بەدەستی هێزەکانی سپای پاسداران لە دارەمەرجان کوژراوە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە دەشتی کەپران، هەڵکەوتوو لە نیوانی جادەی بێوران بۆ سەردەشت کە پایگایەکی سپای لێیە، هێرشیان کردووتە سەر خەڵک و، شەڕ و …

درێژەی بابەت »

٣٠٠٠ زیندانیی پێوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئێران له‌ نۆره‌ی ئێعدام دان

ئەندامێکی کۆمیسیونی قەزایی و حقوووقیی مه‌جلیسی ئێران دەڵێ سێ ‌هەزار زیندانیی پێوه‌ندیدار به‌ ماددە‌ هوشبەرەکان چاوەڕوانن ئیعدام بکرێن، بەڵام ئیعدامه‌کان لە ئێران “ڕێگەر” نه‌بوون لە پەرەسەندنی ماددە‌هوشبەرەکان. محەممەدعلی پوورموختار ده‌ڵێ سزای لە سێدراەدانی تاوانبارانی ماددە هەوشبەرەکان هیچ کاریگەرییه‌کی لەسەر کەمبوونەوەی ئه‌م تاوانه‌ نه‌بووه‌، جیا له‌وه‌ش به‌رده‌وامیی ئێعدامی زیندانییان به‌و تاوانه‌ …

درێژەی بابەت »

دیسان ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ مه‌ریوان بووه‌ هۆی کاره‌ساتێکی دی

ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ مه‌ریوان له‌ بن پێی جوتیارێکدا بووه‌ هۆی نقوستان بوونی ئه‌و گوندنشینه‌. ئه‌م وه‌رزێڕه‌ که‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌ بو ”مه‌هدی خووگر”ی ناوه‌، له‌ کاتی کار له‌ سه‌ر مووچه‌ و مه‌زراکه‌ی مین له‌ بن پێیدا ته‌قییه‌وه‌ و لاقێکی په‌ڕی. ناوبراو ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره‌دا له‌ ژێر چاودێریی پزیشکی …

درێژەی بابەت »

کوژرانی کوڵبه‌رێکی دیکه له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی پیرانشار

کوڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی پیرانشار گیانی له‌ده‌ست دا. به‌یانیی ڕوژی شه‌ممه،‌ 10 خه‌رمانانی 1397 کوڵبه‌رێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی‌ خه‌ڵکی ”بانه‌” به‌ناوی مه‌حمود کیتابی، به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخوی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ڕێژیم، جێگر له‌ هه‌نگی سنووریی پیرانشار گیانی له‌ ده‌ست دا. ناوبراو خێزانداره‌ و منداڵێکی …

درێژەی بابەت »