ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 سێپتەمبر ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: جولای 2018

کوژران و برینداربوونی 5 کۆڵبەری دیکەی کورد

به‌ هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی جێگیر له‌ سنووره‌كان كۆڵبه‌رێك كۆژرا و چوار کۆڵبەری‌ دیكه‌ش بریندار بوون. سه‌ر له‌ به‌یانیی ڕۆژی شەممە، ‌ 6ی‌ گه‌لاوێژ له‌ نزیك پایه‌گای‌ سه‌قه‌ری‌ سنووری‌ چۆمان- پیرانشار هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و كاسبكاری‌ كورد كرد كه‌ له‌ …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە زیندانی ورمێ لە دار دران

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی بەسەر سێ زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ‌دا سەپاند. “فاڕووق دەریایی”، کوڕی مەجید، خەڵکی شنۆ؛ مەحموود حەمزەزادە، خەڵکی شنۆ و کەماڵ سوڵتانی خەڵکی بۆکان ناوی ئەو سێ کەسەن کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 1ی گەلاوێژ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دران. ڕاگەیاندنی هەواڵی ئێعدامکردنی ئەو …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چاره‌نووسی 13 ده‌سبه‌سه‌رکراو له‌ سنه، مه‌ریوان، سه‌قز و بۆکان‌

له‌ یه‌ک حه‌وتوو‌ی ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ شاری سنه‌ شه‌ش که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه‌. له‌ شاره‌کانی سه‌قز و بۆکانیش ده‌سبه‌سه‌رکردنی چالاکانی کورد به‌رده‌وامه‌. به‌پێی ڕاپورتی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 28ی پووشپه‌ر 1997 خاتوو سه‌یران ئارامش له‌ گه‌ڕه‌کی 35ی سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی ناایار گوازڕایه‌وه.‌ خاتوو …

درێژەی بابەت »

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیدەربڕینی كچانی شیناوێ لە تاران

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کچانی شیناوێی پیرانشار لەبەردەم دامەزراوەی سەرۆك كۆماری لە تاران كۆبوونەوە. ئەوان لەژێر درووشمی (ئێمە کچانی شیناوێ، دەرمان و چارەسەری پزیشکی بە مافی خۆمان دەزانین) ناڕەزایەتیی خۆیان سەبارەت بە پشتگوێخرانیان لەلایەن دەوڵەتەوە دەربڕی. كچانی سووتای گوندی شیناوێی پیرانشار دوای ئەوەی كە كاربەدەستان هیچ ئاوڕێکیان لێ …

درێژەی بابەت »

ئیقباڵ مورادی لە پێنجوێن تێرۆر کرا

ئیقباڵ مورادی، چالاکی سیاسیی کورد و باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە ئیعدام “زانیار مرادی”  لەشاری پێنجوێن لە باشوری کوردستان تێرۆر کرا. تەرمی بێگیانی ئیقباڵ مورادی بەرەبەیانی چوارشەممە، 27ی پووشپەڕ لە نزیک چەمی پێنجوێن دۆزراوەتەوە. وەک دەگوترێ تەرمی ناوبراو جێگای حەوت فیشەکی پێوە دیارە. ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسیی پێشوو و …

درێژەی بابەت »

٧ كه‌س له‌ شاره‌ جیاجیاكانی‌ كوردستان ده‌سبه‌سه‌ر كراون

هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ ڕێژیم 7 كه‌سیان له‌ شاره‌كانی‌ مه‌ریوان، ورمێ، كرماشان، پاوه‌ و مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كه‌سێك به‌ ناوی‌ سه‌رهات خه‌لیزاده‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ی‌ برادۆستی‌ ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر كردووه‌ و بۆ شوێنێكی‌ ناڕوونیان گواستووه‌ته‌وه‌. ناوبراو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات دوو …

درێژەی بابەت »

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان: تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی مەحکوومە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەرەبەری 22ی پووشپەڕدا، ساڵیادی تێرۆری دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک تێرۆری ئەم ڕێبەرە پڕشکۆیەی کوردی مەحکووم کرد. دەقی بەیاننامەکە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەو باوەڕەدایە، داخوازی و مافی بنەڕەتی خەڵکی کوردستان لە گۆڕ نانرێ. ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، ڕۆژێک بۆ مەحکوومکردنی تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی …

درێژەی بابەت »

شەهاب ئەحمەدی ئازەر لە نەغەدە دەستبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە 19ی پووشپەڕ ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە شاری نەغەدە هێرشیان کردە سەر ماڵی شەهاب ئەحمەدی ئازەر، چالاکی سیاسیی کوردی ئەو شارە و دەسبەسەریان کرد. شەهاب ئەحمەدی ئازەر خوێندکاری قۆتاغی دوکتۆرای بواری بیۆمیکانیک و دانیشتووی شاری نەغەدەیە و هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرش بۆ سەر ماڵەکەی و پشکنینی تەواوی ئەو شوێنە، …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کۆڵبه‌رێکی مه‌هابادی به‌هۆی تەقینەوەی مین

ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ناوچه‌ سنووریه‌کانی کوردستان جارێکی دیکه‌ش قوربانیی وه‌رگرت و ئه‌مجاره‌یان بووه‌ هۆی برینداربوونی کۆڵبه‌رێک. ڕۆژی دووشەممە، 18ی پووشپەر کۆڵبەرێکی مەهابادی به‌ ناوی هیوا خزری له‌ ناوچە سنووریەکانی حاجی ئومران که‌وته‌ سه‌ر مین و بەتوندی بریندار بوو. ناوبراو که‌ تەمەنی 26 ساڵه‌، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌ لاقێکی له‌ ده‌ست داوه‌ …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکراوانی کۆڕی فەرهەنگی ئیلام تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانیان دراوه‌ته‌ پاڵ

دوای هەڵوەشاندنەوەی کۆڕی ئەدەبیی “خوێندەوان” کە بڕیار بوو ١٥ پووشپەڕ بەڕێوەبچێت، ناوەندە ئەمنییەکان وێڕای ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆڕ فەرهەنگییە پێنج کەس لە بەڕێوەبەران و بەشداربووانی ئەو کۆڕەیان دەسبەسەر کرد. “مستەفا باقری ئاشنا، ئەندازیار و دانیشتووی شاری کەنگاوەرو ئەندامی ڕێکخراوی ئەندازیارانی گەورەشاری کرماشان، ئەردەشیر مووسەوی کارناسی زانستی سیاسی‌و دانیشتووی …

درێژەی بابەت »