ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: حوزه‌یران 2018

خۆکوژی کچێکی دیکە لە ناوچەی دیواندەرە

کارەساتی پەنابۆخۆکوژی بردن لە شار وناوچەکانی کوردستان بەردەوامە و لە تازەترین هەواڵ، کچێکی خەڵکی ناوچەی دیواندەرە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە. شەوی پێنجشەممە لەسەر هەێنی ، کچێکی تەمەن ٢٠ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “مەوی” سەر بەشاری دیواندەرە به‌ ناوی مه‌هین مرادی بە هۆکاری ناروون ، پەنای بۆ خۆکوژی بردووە. ئەگەرچی …

درێژەی بابەت »

بنه‌ماڵه‌یه‌کی مرۆڤدۆست 11 که‌سیان له‌ مردن ڕزگار کرد

بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌ڵکی مه‌هاباد ، به ‌به‌خشینی جه‌سته‌ی کچه‌که‌یان که‌ تووشی جه‌ڵته‌ی مێشک ببوو ، ژیانیان به‌ 11 که‌سی دیکه‌ به‌خشی. “مه‌دینه‌ ئازه‌ری‌فه‌ر” ته‌مه‌ن 17 ساڵ ، ناوی ئه‌و کچه‌یه‌ که‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی سه‌کته‌ی مێشکه‌وه‌، رووبه‌روو مه‌رگ بۆته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ به به‌خشینی ئه‌ندامانی دیکه‌ی جه‌سته‌ی، 11که‌سیان …

درێژەی بابەت »

دەزگای قەزایی سوورە لەسەر ئێعدامکردنی ڕامین حوسێن‌پەناهی

دوای ڕەت کرانەوەی داواکاریی دادگایی‌کردنەوەی بەندیی سیاسیی‌ کورد ڕامین حسێن‌پەناهی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، ئەگەری ئێعدام کردنی ئەو بەندکراوە کوردە زۆر بووە. حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیسنا” وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: “پەروەندەکە ڕەوانەی لقی ٣٨ی دیوانی باڵای …

درێژەی بابەت »

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 3 کۆلبەر لە شارەکانی پیرانشار، سەردەشت و پاوە کوژران

کوژرانی کۆڵبەرانی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژه‌ی هه‌یه و له‌ ڕۆژانی کۆتایی حه‌وتووی ڕابردوودا بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ که‌سی دی. ڕۆژی هەینی، 18ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی ته‌مه‌ن 47ساڵ بەناوی سه‌بوور قادری خەڵکی ئاوایی نەجار سەر بە شاری پاوە له‌ ئاکامی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و بە هۆی بەربوونەوە …

درێژەی بابەت »

تەرمی لاوێکی کورد ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا

لاوێکی دیکەی کورد بەناوی ڕەحمان قوربانی خەڵکی پیرانشار لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکان گیانی لە دەست‌دا. بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان رۆژی ١٦ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی تەرمی ڕەحمان قربانی کە لە گرتووخانەی ناوەندێکی ئەمنیەتی لە شاری “خۆی” گیانی لە دەست دابوو ، ڕادەستی بنەمالەکەی کرا، کە چەند رۆژ لەمەوپێش لە …

درێژەی بابەت »

ئاوڕ لە زەینەب جەلالیان نادرێتەوە

سەرەڕای خراپتربوونی بارودۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان، زیندانیی کوردی مەحکووم بە زیندانیی هەتاهەتایی بەرپرسانی زیندان، لەگەڵ چارەسەریی پزیشکی ناوبراو دژایەتی دەکەن. زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی شاری خۆی لە دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی دەرمانی و پزیشکی بێبەشە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات. پێشتریش، زەینەب …

درێژەی بابەت »