ئەمڕۆ ڕێکەوتی 26 مای ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: مای 2018

سەپاندنی سزای ١٠ ساڵ زیندانی بە سەر تازەلاوێکی کورددا

تازەلاوێکی تەمەن 18 ساڵەی کورد سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا. بە بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان میلاد کاژی، تەمەن 18 ساڵ خەڵکی سەردەشت سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا. میلاد تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامیی دراوەتە پاڵ. ناوبراو کە نیزیک مانگێک لەوە پێش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری سەردەشتەوە دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

دیداروچاوپێکەوتنی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی کورد لە گەڵ بنەماڵەی ڕامین حسێن‌پەناهی

لە ڕۆژانی ڕابردوو بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد سەردانی ماڵی ڕامین حسێن‌پەناهی بەندیی سیاسییان کرد کە لە ژێر حوکمی ئێعدام دایە. دوای سەردانی چالاکانی مەدەنی شاری سنە ، لە ماڵی ڕامین حسێن پەناهی لە ئاوایی قورچیای دێولان و پاڵپشتی کردن لەو بنەماڵە تازیەبارە ، رۆژی ڕابردووش بەشێک لە چالاکانی مەدەنی …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی مانگرتنی کامیۆنداران و شوفێرەکان لە ئێران

مانگرتنەکان لە ئاستی ئێران بە دژی گرانی و بێکاری و دۆخی خراپی ئابووری  بە شێوەی جۆراوجۆر هەر بەردەوامە و رۆژ بەرۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ. ئەمرۆ ٣ی جۆزەردان لە شارەکانی ئێران مانگرتنی کامیۆنداران و شوفیرەکانی ناڕازی لە هەلومەرجی ئابووری و گرانبوونی کەلوپەل و پێداوستییەکان، درێژەیان بە مانگرتن داوەو نیزیک بە ٧٠ …

درێژەی بابەت »

گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌کی سیاسی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ

ڕۆژی شه‌ممه‌، 29ی بانه‌مه‌ڕ زه‌که‌ریا ته‌ها بۆ کێشانی یه‌ک ساڵ زیندانیی به‌سه‌رداسه‌پاوی به‌ڕێی زیندانی ناوه‌ندیی شنۆ کرا. زه‌که‌ریا ته‌ها ڕۆژی 26ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1395 له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌کانی ئیتلاعاتی شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر و تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماری ئیسلامیی درایه‌ پاڵ. ناوبراو دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ و دوای سێ مانگ ده‌سبه‌سه‌رکران …

درێژەی بابەت »

هەڕەشەکردنی ئیتلاعات له‌ ماكۆ له‌ چالاكێكی‌ ئابووریی ئه‌و شاره‌

وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ ماكۆ به‌ توندی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ شاهین دێهقان مێشداری‌ ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن و پێیان گوتووه‌ كه‌ ده‌بێ واز له‌و كاره‌ بێنی. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، شاهین دێهقان له‌ به‌هاییه‌كانی‌ شاری‌ ماكۆیه‌ و ماوه‌ی‌ 17 ساڵی‌ له‌ بواری‌ مێشدارییه‌وه‌ چالاكی ده‌كا و هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات 10 ڕۆژیان مۆڵه‌ت پێداوه‌ كه‌ …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی 22 کۆڵبه‌ر له‌ دوو مانگی ڕابردوو

لەو دوو مانگەدا لانیکەم 22 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان یان لە ئاکامی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانەدا کوژراون و بریندار بوون. هەر لەو دوو مانگەدا 11 کەس لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستاندا بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین و بەو هۆیە کوژراون یان بریندار و نقووستان بوون. لە دوو مانگی …

درێژەی بابەت »

ئەمساڵ 142 هەزار منداڵ لە ئێران خوێندن دابڕان

کاربەدەستێکی وەزارەتی خوێندن و پەروەردەی ئێران دەڵێ لە ساڵی خوێندنی ئەمساڵدا (96_97) لانیکەم 142 هەزار منداڵ لە خوێندن دابڕاون. ڕیزوان حەکیمزادە، بریکاری وەزیری پەرورەدەی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ئامارە دەڵێ: لە ئێستادا لە ئێران 3 میلیون و 200 هەزار منداڵ هەن کە وازیان لە خوێندن هێناوە و زۆرینەی ئەو منداڵانە …

درێژەی بابەت »

ئورووپا و چین و ڕووسیه‌ بیر له‌ گەڵاڵەی تەواوکەری بەرجام ده‌که‌نه‌وه‌

ئەڵمان، فەرانسە، بریتانیا، چین و ڕووسیە خەریکی تاوتوێی گەڵاڵەی پەکێجێکی نوێی پێشنیاری بە ئێرانن کە بتوانێ لە کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا کەم بکاتەوە. لەو گەڵاڵەیەدا هاتووە کە بێتوو ئێران لە سەر گرێبەستی تەواوکەری بەرجام لەگەڵ ئەو وڵاتانە ڕێک بکەوێ، بە چەندین میلیارد یۆرۆی دەخرێتە بەردەستی. لە ڕێککەوتنە پێشنیارییەکەدا باس لە پڕۆژەی …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتیک لە شاری سەقز دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێ‌شەممە هاووڵاتێک لەلایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی  لە شاری سەقزدەسبەسەر کرا. بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی موکریان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز ڕۆژی سێشەممە، 25ی بانەمەڕ کەسێکی خەڵکی ئاوایی قیلسون سەر بە شاری سەقزی بە ناوی فارووق فیروزی دەسبەسەر کرد. به‌پێی زانیارییه‌کان هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات وێڕای ده‌سبه‌سه‌رکردنی فارووق ماڵەکەیان به‌ وردی پشکنیوه‌ …

درێژەی بابەت »

کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا کوشت

لە درێژەی ڕوادوونانی کاسبکارانی کورد لە سەرسنوور، ئەمڕۆ هێزە چەکدارانی کۆماری ئیسلامی بە پێشلکردنی سنوورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، پایگاکانی ئەو رێژیمە لە کۆڵانە ڕەشکان و دۆڵەمەیدانی پیرانشار پەلاماری کاسبکارانی کورد دەدەن و لە ئاکامی ئەو ڕووداوە، دوو کاسبکاری کورد تا ئێستا گیانیان لە دەست‌داوە. پاشنێوەڕۆی ئەمـرۆ یەکەشەممە ڕێکەوتی …

درێژەی بابەت »