ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: نیسان 2018

٧ كه‌س له‌ مانگرتووانی‌ بازاڕییانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌سبه‌سه‌ركران

به‌دوایی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی بازاڕییانی‌ شاره‌كانی‌ بانه‌، جوانڕۆ، سه‌قز و مه‌ریوان ٧ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كران. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌ شاری‌ جوانڕۆ كه‌سێك به‌ ناوی‌ ئه‌بووبه‌كر محه‌ممه‌دی‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تی‌ هاندانی‌ بازاڕییانی‌ ئه‌و شاره‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرا. هاوكات له‌ …

درێژەی بابەت »

کەسێکی خه‌ڵکی ئیلام به‌ تاوانی خۆشی دەربڕین سەبارەت بە گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان خرایە زیندانەوە

کەسێکی خه‌ڵکی ئیلام بۆ کێشانی 6 مانگ زیندانیی بەسەرداسەپاوی بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ بەڕێ کرا. لایەنی پەروەندەکەی ناوبراو ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌یه‌ و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ناوبراو بریتین له‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ حیزبه‌ کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ده‌ربرینی شادی له‌ کاتی به‌رێوه‌چوونی ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی …

درێژەی بابەت »

حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن‌پەناهی پشتڕاست کرایەوە

حوکمی لەداردانی ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەدا بەندکراوە، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە. حوسین ئەحمەدی نیاز، پارێزەری ڕامین حوسێن پەناهی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئەو حوکمە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن  لقی ٣٩ی دیوانی بەرزی وڵات پشتڕاست کراوەتەوە و بەو پێیەش …

درێژەی بابەت »

ئێعدامی 507 که‌س له‌ ئێران له‌ ساڵی 2017دا

له‌ نوێترین ڕاگه‌یه‌ندراوی خه‌به‌ریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا که‌ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام له‌ ساڵی 2017دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ که‌ ئێران دووهه‌م وڵاته‌ له‌ دنیادا له‌ ڕووی سه‌پاندن و جێبه‌جێکردنی سزای نامرۆڤانه‌ و بێبه‌زه‌ییانه‌ی ئێعدام. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ له‌ کاتێکدا 142 وڵات سزای ئێعدامیان له‌ قانوونه‌کانی دادی خۆیاندا هه‌ڵگرتوه‌ …

درێژەی بابەت »

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ ده‌سبه‌سه‌رکراوی کورد له‌ بۆکان و کامیاران

سێ ده‌سبه‌سه‌رکراوی خه‌ڵکی بۆکان و کامیاران دوای زیاتر له‌ مانگێک چاره‌نووسیان هه‌روا ناڕوونه‌. ئه‌و سێ که‌سه‌ له‌ شه‌پۆلی گرتنه‌کانی دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی له‌ عفرین که‌ له‌ چه‌ند شوێنێکی کوردستان وه‌ڕێخرابوون گیراون. له‌ کامیاران زانا مه‌حموودی دوای مانگێک که‌س به‌ سوراغی نازانێ. ئه‌و ڕۆژی 21ی ڕه‌شه‌ممه‌ له‌و شاره‌ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی پیرانشاری بەتوندی بریندار ب

ڕۆژی دووشەممە،٢٠ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی گوڵچینی” خەڵکی “کەڵەکین”ی شاری پیرانشار بە هۆی بەربوونەوە لە شاخی کانی خوا به‌ توندی بریندار بوو. وه‌ک له‌ وێنه‌یه‌کی ناوبراودا ده‌رده‌که‌وێ دەم و چاوی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە توندی بریندار بووە و بۆ چاره‌سه‌ری به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار کراوه‌. برینداربوونی عه‌لی گوڵچینی له‌ حاڵێک …

درێژەی بابەت »

شه‌پۆلی نوێی ده‌رکردنی کرێکاران له‌ کوردستان

١٥٠ کرێکاری شاری پاوە و  ١١ کرێکاری “ارکان ثالث”ی پاڵاوگەی گازی شاری ئیلام لە سەر کارەکانیان دەرکران کارگەی مقرەسازی شاری پاوە کە زیاتر لە ١٥٠ کرێکار کاریان تێدا دەکرد، بە هۆی ناکارایی بەرپرسان لە بەرەبەری داخستن دایە و ١٣٠ کرێکاری ئەم کارگەیەش لە سەر کارەکانیان دەرکراون و بێکار بوون. هه‌واڵه‌کان …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی دوو کرێکار له‌ سنه‌ به‌هۆی ڕووداوی کار

دوو کرێکاری کورد، لە شاری سنە، لە کاتی کارکردن له‌سه‌ر داربه‌ست و به‌رزایی به‌ربوونه‌وه‌ و یه‌ک له‌وان گیانی له‌ ده‌ست دا و ئه‌ویتریان به‌ توندی بریندار بوو. بەپێی هەواڵی ڕاپۆرتی کاناڵی “مه‌عیشه‌ت و کار” ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، دوو کرێکاری کورد، لە شاری سنە به‌ …

درێژەی بابەت »

سه‌پاندنی سزای 6 ساڵ زیندان به‌سه‌ر دوو زیندانیی خه‌ڵکی شنۆ

سزای زیندانیی دوو زیندانیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، لە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیرییەوە بۆ ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە. دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ له‌ بڕیارێکدا سزای 3 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر “کامران مووسازادە” و “فەخرەدین ئاسریس”دا سه‌پاند. ئه‌و  دوو به‌ندکراوه‌ کورده‌ له‌ دادگای سەرەتاییدا هەر کامەیان …

درێژەی بابەت »

ڕووناک ئاغایی بەڕێی زیندان کرا

ژنێکی مەهابادی بە ناوی ڕووناک ئاقایی تەمەن ٥٤ ساڵە خەڵکی شاری مەهاباد  کە لە کاتی بەریوەچوونی جێژنی گشتپرسی لە و شارە،  بە تاوانی شایی نواندن و هەڵپەرکێی کردن بە ئاڵای کوردستانەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ بە پێی بڕیاری دادگاە ڕەوانە بەندیخانە کرا. ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی …

درێژەی بابەت »