ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: نیسان 2018

دەسبەسەرکردنی چوارکەسی بنەماڵەی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کرماشان

چوارکەس لە ئەندامانی بنەماڵەی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی داڵاهوو جوانمێری لە شاری داڵاهووی کرماشان  دەسبەسەر کراون. بە پێی  هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی ١ی بانەمەڕ کەماڵ جوانمێری خەڵکی گوندی “جوانمێر” سەربە ناوچەی قەڵخانی شاری داڵاهوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە  دەسبەسەرکراوە. هەروەها چەند رۆژدواتر واتە ٤ی بانەمەڕ سێ …

درێژەی بابەت »

پێداگری له‌سه‌ر حوكمی 5 ساڵ‌ زیندانیی‌ نووسه‌رێکی کورد

حوكمی‌ به‌ندكرانی‌ شاعیر و ڕه‌خنه‌گرێكی‌ كورد له‌ شاری‌ ئیلام له‌ لایه‌ن دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ ته‌ئید كرایه‌وه‌ و ناوبراو به‌ تۆمه‌تی‌ بێڕێزیكردن به‌ پیرۆزییه‌كان تاوانبار كراوه‌. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، حوكمی‌ ٥ ساڵی‌ زیندانی‌كردنی‌ محه‌ممه‌د عه‌لی محه‌ممه‌دی‌ كه‌ ڕژی‌ ٨ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌ ساڵی‌ پێشوو پاش خوێندنه‌وه‌ی‌ شێعرێكی‌ ته‌نز له‌ …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی کورد دوای نزیک به ٥ مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونه

کەسێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان کە نزیک بە ١٥٠ ڕۆژ لە دەسبەسەر کردنی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە تێدەپەڕێ، بەڵام چارەنووسی هێشتا ناڕوونە. “تەحسین دادڕەس″، بەندکراوی کورد خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی شاری مەریوان، کە ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٦، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ئێستا لە …

درێژەی بابەت »

سپای پاسداران لاوێکی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ده‌سبه‌سه‌ر کرد

که‌سێکی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە لایەن به‌شی  ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ گیرانی ناوبراو ئاشکرای کردوه‌، عیسمەت سه‌له‌حشوور، کوڕی خورشید، خەڵکی گوندی” فەلکان” لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ که‌ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌دەسبەسەر کراوه‌؛ به‌هۆی “هاوکاری نەکردنی ناوبراو لەگەڵ سپای پاسداران” گیراوه‌. دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی ناوبراو تا ئێستا بارودۆخی …

درێژەی بابەت »

به‌رده‌وامیی مانگرتن به‌ندكراوێك و، ئازادكرانی‌ گومانلێكراوێك پاش دادگایی‌كردن

ڕامین ڕه‌زایی زیاتر له‌ یه‌ك حه‌وتوویه‌ مانی‌ له‌ خواردن گرتووه‌ و نه‌جیبه‌ ساڵحزاده‌ پاش دادگایی كردن ئازاد كرا. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، ڕامین ڕه‌زایی، به‌ندكراوی‌ كورد به‌ ناوی‌ ڕامین ڕه‌زایی كوڕی‌ عه‌لی ته‌مه‌نی‌ ٤٣ ساڵ له‌ زیندانی‌ سه‌قز به‌ هۆی‌ پێنه‌دانی‌ مه‌ره‌خه‌سی مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و قه‌راربوو به‌ بارمته‌ مه‌ره‌خه‌سی …

درێژەی بابەت »

بەشێک لە نوێنەرانی کورد لە مەجلیس بە نیسبەت داخستنی سنوورەکان وەدەنگ هاتن

دوای تێپەڕینی نیزیک بە حەوت‌ رۆژ   لە داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکانی نیوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆتە هۆی مانگرتن و داخرانی دووکان و بازاڕەکانی چەند شار لە کوردستان ، دەس‌ئاخر  نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ئێران لەژێر گوشارو دەنگدانەوەی میدیایی ئەو مانگرتنانە ، ئەوانیش بێدەنگیان شکاند و،  ڕووبە سەرۆک‌کۆمار …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردن و هەڕەشە کردن لە مانگرتووانی بانەیی

لە درێژەی مانگرتنی خەڵکی وەزاڵەهاتووی شاری بانە بەرانبەر بە سیاسەتی داخستنی سنوورەکان، ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگای جۆراجۆرەوە لە هەوڵی شکاندنی مانگرتنەکان دان و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو  دەستیان داوەتە دەستگیر کردنی چەند کەس لەو شارەو بەڵام مانگرتنەکان هەر بەردەوامن. بەپێی هەواڵی کوردستان و کورد لاوێکی کورد بە ناوی “زانیاری عوسمانی” …

درێژەی بابەت »

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکی شێواندنی ژینگەی کوردستانن

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر جارێ بە بیانوویەک خەریکی تێکدان و شێواندنی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. ناوەندە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی دروستکردنی پایەگای نیزامی، دەستیان بە تێکدانی ناوچەیەکی بەربڵاو لە دارستانەکانی ناوچەی سەرکەلــی شاری مەریوانی کردووە. هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دارستانەکانی گوندی سەرکەل بۆ لای گوندی باڵک، …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرداگرتنی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بەسەر ٧٠ سەر ئەسپی کۆڵبەران

ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوە لە سنوورەکانی ناوچەی هەورامان ، هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەستیان بەسەر ٧٠ ئەسپی کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە داگرت و ئەو کەرەستانەش کە باری ئەسپەکان بوون لەگەڵ خۆیان بردوویانە. سەرچاوەیەکەی ئاگادار ڕایگەیاند: لە کاری دەسبەسەرداگرتنی ئەسپەکان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لە کۆڵبەرەکانیشیان داوە. بە وتەی …

درێژەی بابەت »

چوار ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری دیواندەرە کوژراون

لە شاری دیواندەرە چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک بەهۆی کێشەی خێزانی لەلایەن چەکدارێکی ڕێژیم کە زاوایان بووە، کوژراون. بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە شاری دیواندەرە لەلایەن کەسێک بەناوی ڕەسووڵ فیکرەت دراونەتە بەر دەستڕێژ و لە جێدا گیانیان لە دەست داوە. محەممەد سەلیم، خیزانی، کچ …

درێژەی بابەت »