ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19 ئاگۆست ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: مارچ 2018

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رێژیم کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لە دەست دا. هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرزاییەکانی گوندی کانی زەرد تەقەیان لە کاروانێكی کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم سلێمانی، خێزاندار و خاوەنی ٥ منداڵ و خەڵکی گوندی”کانی …

درێژەی بابەت »

په‌روه‌نده‌ی ٤٣ هاووڵاتیی خۆپیشانده‌ری خەڵکی کرماشان به‌ڕێی دادگا کرا

په‌روه‌نده‌ی ٤٣ هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان کە لە ناڕەزیەتییە خەڵکییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیی و ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون، ڕەوانەی دادگا کرا. هەواڵدەریی”میزان” لە زاری دۆزگەری گشتی و ئینقلابی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەووەتەوە، سزانامەی ٤٣ هاووڵاتیی ناڕزای لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەو پاڕێزگایە، ڕەوانەی دادگا کراوە و ئەوان …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی چوار کەس لە ئیندرقاشی مەهاباد

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد، ٤ کەسیان دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە گواستەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، چەند ڕۆژ لەوەپێش، ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئیبراهیم بابایی”، “سوارە ڕەحیمی”، “کەریم ڕەسووڵی” و “سیاوەش باغەبانی” خەڵکی گوندی “ئیندرقاش” سەر بە ناوچەی شاروێڕانی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە …

درێژەی بابەت »

ده‌سبه‌سه‌رکردنی چه‌ند لاوی کورد له‌ بۆکان و مه‌ریوان

ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌کانی بۆکان و مه‌ریوان ڕه‌شبگیرێکی دیکه‌یان له ‌لاوانی کورد خستووه‌. ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 2ی خاکه‌لێوه‌ که‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوی “بێهزاد سه‌لیم‌زاده”‌ ده‌سبه‌سه‌ر کردوه‌. به‌پێی زانیارییه‌کان ناوبراو به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمه‌ نه‌ورۆزییه‌کان له‌ چیای به‌رده‌زه‌رد گیراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ شاره‌دێی “نێ”ی …

درێژەی بابەت »

خۆکوژیی لاوێکی سەردەشت

لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆکاری نادیار خۆی کوشت. ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوە، لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “میلاد خوجەستە” تەمەن ٢٦ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئه‌و لاوه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن …

درێژەی بابەت »

بە هۆی تەقینەوەی مین له‌ سه‌ری ساڵی تازه‌دا 4 که‌س کوژران و بریندار بوون

چوار کەسیکی خەڵکی شاری سەقز و ناوچەی سەرئاوڵەی پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین و کەرەسته بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق کوژران و بریندار بوون. ڕۆژی هه‌ینی، 3ی خاکه‌لێوه‌ که‌سێک بە ناوی مەنسوور مورادی تەمەن ٣٦ ساڵ، کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی “ئیسحاق‌ئاوای” سەر بە شاری سەقز بە …

درێژەی بابەت »

مه‌ئموورییه‌تی ڕاپۆرتنێری شوڕای مافی مرۆڤ بۆ ئێران درێژ کرایه‌وه‌

شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی، 3ی خاکه‌لێوه‌ ماوه‌ی ئه‌رک و مه‌ئموورییه‌تی ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له‌ ئێران بۆ ساڵێک درێژ کرده‌وه‌. ته‌نیا حه‌وت وڵاتی برۆندی، چین، کووبا، عێڕاق، قرقیزستان، پاکستان و ڤێنێزۆلا ده‌نگی “به‌ڵێ”یان به‌ درێژکردنه‌وه‌ی مه‌ئموورییه‌تی ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی شوڕای مافی مرۆڤ له‌ ئێران …

درێژەی بابەت »

329 حاڵەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە وەرزی زستانی 1396دا

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵیشدا 329 حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە. لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان بەشێکی سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانن، …

درێژەی بابەت »

هەوڵی ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە کوردستان

دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی کە لە هەوڵی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزیدا بوون، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگ کراون و ژمارەیەک لەوان دەسبەرن. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری چاونیوز لە سنە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارە و چەند شارێکی دیکەی کوردستان سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی قانوونی لە دەزگای قەزایی دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنییان بانگ …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژران و برینداربوون

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مینی کۆماری ئیسلامیی ئیران گیانی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو. دوو ڕۆژ لەوەپێش کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی کورد پاش ڕاودوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی “قەمتەرە”ی سەر بە شاری پیرانشار دەکەونە سەر مینی چێندراوی ڕێژیم کە …

درێژەی بابەت »