ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: شوبات 2018

هاووڵاتییەکی کورد بۆ گرتووخانەی سنە گوازرایەوە

هێزە ئیتڵاعاتییەکانی شاری سنە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی سنەیان گواستەوە. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی “مەهیار ئەحمەدی” تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات دەستبەسەر کرا. ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای چەند کاتژمێر زیندانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە لە زیندانی …

درێژەی بابەت »

گیراوێکی سیاسیی کورد ١٥مانگ زیندانی بە سەردا سەپا

دادگای ئینقلابی سەقز حوکمی ١٥مانگ زیندانی بۆ هاووڵاتییەکی کورد بڕییەوە. ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “میلاد دلارا” خەڵکی سەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا. ناوبراو تۆمەتی “بەشداری کردن لە پشتیوانیی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و تێکدانی نەزمی گشتی” خراوەتە پاڵی. …

درێژەی بابەت »

خەتەنەکردنی ژنان، ڕەوایی پێدان و جینایەتێك لە بێدەنگیدا

عەلی بداغی رۆژی شەشەمی فێورییەی هەرساڵ رۆژی جیهانیی خەبات دژی خەتەنەكردنی ژنانە. خەتەنە كردەوەیەكە كەتیێدا بەشێك لە ئەندامی زاوزێی ژنان دەبڕدرێ كە لەگەڵ بڕینی ئەم بەشە لە لەش و ئەندامی زاوزێی ژنان هەستی ژنانە یان ژنیێتی ژنانی خەتەنەكراو لە نێو دەچێ. مێژووی خەتەنەكردنی ژنان بۆ 200 ساڵ پێش لە دایكبوونی …

درێژەی بابەت »

بێزاریی چالاکانی مەدەنی لە کوردستان لە هەمبەر حوکمی ئێعدامی چالاکانی کورد

لە سەر دەستی بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد لە شاری سنە کەمپینێک بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ سزای ئێعدام لە ژێرناوی ” نا بۆ سێدارە و، بەڵێ بۆ ژیان” ڕێکخرا. بە دەستپێشخەریی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی بڕیارە هەموو ڕۆژانی دووشەممە لە چالاکی جۆڕاجۆر دروشمی نا بۆ لە سێدارەدان بەرز بکرێتەوە و …

درێژەی بابەت »

کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران حاشا لە سەرمابردنی منداڵانی کرماشان دەکا

سامڕەند عەتری یاریدەری کۆمەڵایەتیی وەزیری تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکیی کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردووەتەوە، کە باسیان لە سەرمابردنی چەندین منداڵی لێقەوماوی زەمینلەرزەکەی کرماشان کردووە. هەواڵدەریی ئیرنا، کە ناوەندی ڕەسمیی بڵاوکردنەوەی درۆی بەناو هەواڵی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە، ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕێبەندان) محەمەدمەهدی ئەیازی، یاریدەری کۆمەڵایەتیی وەزیری …

درێژەی بابەت »

پێنج کەسی دی لە ڕوانسەر، سنە، شنۆ، سەردەشت و کرماشان دەسبەسەر کران

شەپۆلی گرتنی چالاکانی کورد لە کوردستان بەهۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکان درێژەی هەیە و پێنج کەسی دی لە ڕوانسەر، سنە، شنۆ، سەردەشت و کرماشان دەسبەسەر کران. ڕۆژی شه‌ممه‌ 14ی ڕێبه‌ندان دوو کەس لە سەردەشت و سنە بە ناوه‌کانی ڕه‌شید ئازەری و ئازاد ڕۆستمی ‌ به‌ تومه‌تی هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییەکانی دژبەری به‌ کۆماری …

درێژەی بابەت »

شەش که‌س له‌ سنه‌‌ سزای ٣٠ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپا

دادگای شۆڕشی شاری سنە ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری بە سەر شەش که‌سی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌دا سەپاند. به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ نێوخۆی وڵات شەش که‌سی خەڵکی گوندی مێراوای سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە به ناوه‌کانی وەکیل رۆستەمی کوڕی محەممەد میرزا، فەروان ڕۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، سیروان ڕۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، بێهروز …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چاره‌نووس و‌ بارودۆخی ئازادیی سامان نه‌سیم

به‌ دوای که‌مکردنه‌وه‌ی سزای زیندانیی سامانی نه‌سیم بۆ 5‌ ساڵ له‌سه‌ر بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌یی ورمێ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و حوکمه‌ به‌شێوه‌ی ره‌سمی به‌ ناوبراو و هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌که‌ی، به‌ڵام ئازادیی ئه‌و له‌ زیندان که‌ پێشتر له‌ ته‌مه‌نی میرمنداڵیدا مه‌حکووم به‌ ئیعدام کرابوو هه‌روا له‌ گومان و ناڕوونیدا ماوه‌ته‌وه‌. پارێزه‌ری ئه‌و زیندانییه‌ سیاسیه‌ …

درێژەی بابەت »

پێنج‌هه‌زارکه‌س له‌خۆپێشاندانه‌کانی مانگی به‌فرانباردا ده‌سبه‌سه‌ر کراون

عه‌لی‌ڕه‌زا ڕه‌حیمی نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئێران که‌ سه‌ردانی زیندانی ئیوینی کردوه،‌ ده‌ڵی به‌پێی ئاماری سازمانی زیندانه‌کانی ئێران، 4972 که‌س له‌ خۆپیشاندانه‌کانی مانگی به‌فرانباردا ده‌سبه‌سه‌ر کراون. ڕه‌حیمی له‌ زمان به‌پرسی سازمانی زیندانه‌کانی ئێرانه‌وه‌ نووسیوێتی که‌ له‌ ئێستا 438 که‌س له‌و گیراوانه‌ له‌ زیندانه‌کانی ژێر چاوه‌دێریی ئه‌واندا به‌ند کراون و ده‌بێ ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کانی دیکه‌ …

درێژەی بابەت »