ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: شوبات 2018

7 نوخبەی ڕۆژھەڵاتی كوردستان له‌ ڕووداوی كەوتنی فرۆكەدا گیانیان لەدەست دا

لە نێو ئەو 66 که‌سه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە نزیک ئیسفەهان گیانیان له‌ ده‌ست دا، 11 کەسیان کوردن کە حه‌وت که‌س له‌وان خاوەن بڕوانامەی دکتۆران و چەند کەسیشیان منداڵ و هاوسەریان لەگەڵ بووە. ئه‌و شه‌ش که‌سه‌ که‌ خه‌ڵکی پارێزگای کرماشانن بریتین له‌ د. کتور شاپوور یاری‌پور، نەشتەرگەری …

درێژەی بابەت »

ده‌سبه‌سه‌رکرانی خوێندکارێکی پزیشکی له‌ ئیلام له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌

خوێندکارێکی به‌شی پزیشک له‌ ئیلام له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کرا. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ‌29ی ڕێبه‌ندان “تالب به‌ساتی‌وه‌ند”، خوێندکاری پزشکی له‌ زانکۆی ئیلام له‌لایه‌ن هیزه‌ ئه‌منییه‌ته‌کانی ئه‌و شاره‌وه‌ له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرا. تالب به‌ساتی‌وه‌ند کوری حه‌مدۆڵڵا خه‌ڵکی ئاوای “باولگ” له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاری مه‌له‌کشاهی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌‌کان پێوشوێنی ده‌که‌ون و …

درێژەی بابەت »

گرتنی 628 کەس و کوشتن و بریندارکردنی 165 کۆڵبەر

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 628 کەس لە کوردستان گیراون و 165 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لە دوو مانگی زستانی ئەمساڵدا ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان 178 کەسیان دەسبەسەر کردوە. لەو ماوە زەمەنییەدا 20 کەس لەوان دادگایی کراون کە سەرجەم 721 …

درێژەی بابەت »

نیگەرانی لە مردنه‌ گوماناوییه‌كان له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێران

كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی‌ مافی مرۆڤ و نوێنه‌رانی‌ مه‌جلیسی ئێران له‌ مردنی‌ به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێران نیگه‌رانن. چاودێرانی‌ مافی مرۆڤ به‌ ده‌ركردنی‌ به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون به‌ مردنی‌ گوماناویی به‌ندكرانی‌ نێو زیندانه‌كانی‌ ئێران بوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ده‌زگای قه‌زایی ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ به‌ندكراوانی‌ به‌جێ نه‌هێناوه‌ و هه‌ر چه‌شنه‌ لادانێك …

درێژەی بابەت »

ته‌رمی‌ كۆڵبه‌رێكی‌ كورد له‌ سنووری‌ بانه‌ دۆزرایه‌وه‌

ته‌رمی‌ كۆڵبه‌رێكی‌ كورد به‌ ده‌ست و لاقی به‌ستراوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سنووریی بانه‌ دۆزرایه‌وه‌. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ مافی نیوز، ڕۆژی‌ ڕابردوو به‌دوای‌ یه‌ك حه‌وتوو له‌ ونبوونی‌ كۆڵبه‌رێكی‌ كورد به‌ ناوی‌ شوانه‌ ڕه‌سووڵی‌، ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ خه‌ڵكی‌ سیاومه‌ی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ بانه‌ ته‌رمی‌ ناوبراو به‌ ده‌ست و لاقی به‌ستراوه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌. ته‌رمی‌ بێ گیانی‌ ناوبراو …

درێژەی بابەت »

عاسمە جەهانگیر بەهۆی ڕاوەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد

عاسیمە جەهانگیر، ڕێپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کۆچی دوایی کرد. عاسمە جەهانگیر ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، بە هۆی “ڕاوەسانی دڵ” لە تەمەن ٦٦ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری لاهووری پاکستان گیانی لە دەست دا. ناوبراو دوای ئەحمەد شەهید، لەلایەن شورای مافی مرۆڤی نەتەوە …

درێژەی بابەت »

کوژرانی کاسبکارێکی خه‌ڵکی بۆکان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی

کاسبکارێکی کورد به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کان ماشێنه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕا و ئه‌و ڕووداوه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 18ی ڕێبه‌ندان سەدیق و خاڵەند ڕەحیم پوور خه‌ڵکی بۆکان کە باری پۆشاکیان پێ دەبێ و لە بۆکان ڕا بە ماشێنی سایپا به‌ره‌و ته‌ورێز ده‌چوون، له‌ نیزیک “عەجەب شێر” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتیزامییه‌کانی ئه‌و شاره‌وه‌ …

درێژەی بابەت »

خۆکوژیی سێ که‌سی دی له‌ بانه‌، مه‌ریوان و شنۆ

له‌ درێژه‌ی خۆکوژییه‌کان له‌ کوردستان سێ که‌سی دی له‌ شاره‌کانی بانه‌، مه‌ریوان و شنۆ کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 18ی ڕێبه‌ندان ئیقباڵ سه‌رحه‌دی، ته‌مه‌ن 31 ساڵ، خه‌ڵکی بانه‌ و خویندکاری ده‌رکراو له‌ زانکی ته‌ورێز به‌هۆی خواردنی بڕێکی زۆری حه‌ب کۆتایی به‌ ژیانی هێنا. وه‌ک ده‌گوترێ هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو کێشه‌ …

درێژەی بابەت »

سه‌پاندنی‌ حوكمی‌ 10 ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه‌ی‌ چالاكێكی‌ سیاسیی کورد

حوكمی‌ 10 ساڵ زیندانی‌ بۆ بڕایه‌وه‌ و یه‌كی‌ دیكه‌ش پش ته‌واوبوونی‌ ماوه‌ی‌ به‌ندكرانی‌ له‌ زیندان ئازاد كرا. به‌ندكراوێكی‌ سیاسیی كورد به‌ ناوی‌ سه‌دیق عه‌ینی‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ سیخوڕی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ هاوكاریكردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن دادسه‌رای نیزامیی شاری‌ ورمێ حوكمی‌ 10 ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه‌ی‌ بۆ …

درێژەی بابەت »