ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی دووه‌م 2018

دەسبەسەرکردنی چوار کەسی دیکە لە ئیلام، شنۆ و پیرانشار

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئیلام، شنۆ و پیرانشار چوار کەسی دیکەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێ نادیاریان ڕاگواست. ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون. ڕۆژی شەممە، 23ی بەفرانبار لە ئیلام ئیدارەی ئیتلاعات کەسێکی خەڵکی ئەو شارەی بەناوی غوڵامرەزا قەنبەرپوور دەسبەسەر کردوە بۆ شوێنێکی نادیاری گواستۆتەوە. ناوبراو …

درێژەی بابەت »

تەرمی سارۆ قارەمانی لە سنە بە خاک سپێردرا

سارۆ قارەمانی، تازەلاوی سنەیی کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە دەسبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە لەشی بێ گیانی سارۆ دراوەتە دوای 11 ڕۆژ لە گیران و بەندکرانی دراوەتەوە دەست دایک و باوکی و لە ژێر چاوەدێری …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە پیرانشار ڕەق هەڵات

تەرمی بێ گیانی کۆڵبەری دیکەی کورد لە بن ڕنوو هێندرایە دەرەوە. ڕۆژی شەممە، 23ی بەفرانبار تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە بەرزاییەکانی کانی خوای ئەو ناوچەیە دۆزرایەوە. هەواڵدەریی موکریان دەڵێ ئەو کۆڵبەرە سولەیمان خزری ناو بووە و بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو ڕەق هەڵاتووە و گیانی لە دەست داوە. سولەیمان خزری کە …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چاره‌نووسی دوو چالاکی مه‌ده‌نیی‌ شاری سنه‌

به‌ندکراوێکی سیاسیی کورد له‌ سنه‌ دوای نیزیک به‌ مانگێک به‌ شێوه‌ی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرا. هاوکات دوو به‌ندکراوی دیکه‌ش که‌ هه‌موویان به‌ تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کوردییه‌کان گیراون؛ هێشتا له‌ زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا ده‌سبه‌سه‌رن و چاره‌نووسیان ناڕوونه‌. به‌پێی ڕاپورتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ 21ی به‌فرانبار …

درێژەی بابەت »

ده‌سبه‌سه‌رکردنی که‌سێک له‌ مه‌ریوان و بێ سه‌روشوێن مانه‌وه‌ی چه‌ند گیراوێکی دی

که‌سێکی خه‌لکی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه‌. ڕۆژی 19ی به‌فرانبار ئیدریس شه‌ریفی، خه‌ڵکی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه‌. ناوبراو له‌ شوێنی کاره‌که‌ی و بێ به‌ڵگه‌ی قانوونی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌. هاوکات ئه‌میر واحدی و عه‌بدولره‌زاق مه‌حمودی، …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەری دیکە لە شنۆ بریندار بوون

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ دوو کۆڵبەری دیکەی کوردیان بریندار کرد. قوربانیی دەسڕێژی ئەمجارەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دوو کاسبکاری بێ دەرەتانی ناوچەی شنۆ بەناوی شوان مەحموودی و لەتیف شەعبانی بوون کە ڕۆژی دووشەممە، 17ی بەفرانبار لە دەشتەبێڵ دراونەتە بەر گوللە. لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستا لانیکەم …

درێژەی بابەت »

ڕامین حوسێن پەناهی بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گوازرایەوە

ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد پاش نزیکەی ٧ مانگ بەندکرانی لە ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە. ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ لە شەڕ و پێکدادان لەگەل هێزەکانی سپای پاسداران لە سنە بە توندی بریندار بوو و دەسبەسەر کرا. ناوبراو لەو ماوەیەدا …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنی لە مەریوان دەسبەسەر کرا

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان هەڵسوورێکی دیکەی ئەم شارەیان دەسبەسەر کرد. ڕۆژی چوارشەممە، 19ی بەفرانبار ئیدریس شەریفی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو هەڵسوورێکی مەدەنی و ئەندامی کومیتەی پێداویستی ژیان و کار (معیشت وکار) لە ناوەندی کولتووریی “ڕوونان”ە. لە دوای دەسپێکی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە ئێران و …

درێژەی بابەت »

ئازادکرانی 4 که‌س و ده‌سبه‌سه‌رکران و لێپێچینەوە لە 2 که‌سی دی لە کوردستان

4 بەندکراوی کورد له‌ بۆکان، کرماشان، ورمێ و ئیلام بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران و دوو کەسی دیکەش لە‌ شاره‌کانی بانه‌ و ئیلام ده‌سبه‌سەر‌کران. تومه‌تی سه‌رجه‌م ئەو ده‌سبه‌سه‌رکراوانە هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کوردییەکانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئیران بووه. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕۆژنامەنووسێک لە له‌ شاری سه‌قز بانگ …

درێژەی بابەت »

ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ڕه‌خنه‌‌گرێکی ئه‌ده‌بی له‌ شاری خۆی

شه‌هریار گڵوانی، شاعیر، نووسه‌ر، وه‌رگێرڕ و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی له‌ شاری خۆی ده‌سبه‌سه‌رکرا. ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان ئه‌و نووسه‌ره‌یان ڕۆژی 5شه‌ممه،‌ 15ی به‌فرانبار له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی له‌ شاری خۆی ده‌سبه‌سه‌ر کرد و ڕوون نیه‌ که‌ هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکرانی چیه‌. شه‌هریار گڵوانی له‌ نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ده‌بیی شاری خۆیدا که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوه‌ و وه‌رگێڕی کتێبی “تێپه‌ڕین له‌ …

درێژەی بابەت »