ئەمڕۆ ڕێکەوتی 26 مای ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: نۆڤێمبر 2017

ژمارەی کوژراوەکانی بوومەلەرزەکەی کرماشان گەیشتە 483 کەس

پزیشکی قانوونیی کرماشان دەڵێ دوو حەوتوو دوای بوومەلەرزەکەی کرماشان ژمارەی کوژراوانی ئەو کارەساتە گەیشتۆتە 483 کەس. ئارتین کەماڵی، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی قانوونیی پارێزگای کرماشان دەڵی ڕۆژی سێشەممە، 7ی سەرماوەزیش ئیزننامەی ناشتنی 25 قوربانیی دیکەی بوومەلەرزەکەیان داوەتە دەستی کەسوکارەکانیان. بەپێی ئاماری پزیشکی قانوونی لەو کوژراوانە 237 کەسیان پیاو و 246 کەسیان …

درێژەی بابەت »

زیندانیکردنی 8 کەس بە تاوانی ڕەخنەگرتن لە شێوەی یارمەتیدانی بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەردەشت، بۆکان، سنە و کرماشان هەرنەبێ 8 کەسیان بە تاوانی ڕەخنەگرتن لە کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی دەوڵەتی و حکومەتی لە یارمەتیدانی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان گرتوە. ئەرژەنگ زەرگوش، هەواڵنێری بڵاوکراوەکانی پارێزگای کرماشان کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا بەبڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ویدیۆیی لە بارودۆخی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان رەخنەی لە کاربەدەستان گرتبوو، ڕۆژی …

درێژەی بابەت »

کچێکی 13 ساڵان له‌ سه‌رده‌شت خۆی کوشت

کچێکی تازه‌لاوی ته‌مه‌ن 13 ساڵ له‌ شاری سه‌رده‌شت خۆی هه‌ڵاواسی و کۆتایی به‌ ژیانی هێنا. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌، 23ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕ ته‌نیا ئیبراهیمی، کچی فه‌تاح و خه‌ڵکی گوندی دۆڵه‌بیی سه‌رده‌شت خۆی کوشتوه‌. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کچه‌ ده‌ڵێن هۆکاری خۆکوژیی ته‌نیا کێشه‌ی خێزانی بووه‌. خۆکوژی لە …

درێژەی بابەت »

5 کۆڵبەری کۆڵبەری کورد لە پیرانشار و سەردەشت کوژران و بریندار بوون

5 کۆڵبەری کۆڵبەری کورد لە پیرانشار و سەردەشت کوژران و بریندار بوون بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها تەقینەوەی مین پێنج کۆڵبەری کورد لە پیرانشار و سەردەشت کوژران و بریندار بوون. ڕۆژی سێشەممە، 30ی خەزەڵوە لە سەردەشت کۆڵبەرێک بەناوی ئیدریس مەحموودی کەوتە سەر مین و بە توندی بریندار …

درێژەی بابەت »

بوومەلەرزەکەی کرماشان و شانازی و سەروەریی نەتەوەییمان

عەلی بداغی بوومەلەرزەکەی کرماشان ماڵوێرانی و ئاوارەیی زۆری لەگەڵ خۆی هێنا، ئەویش بۆ نەتەوەی هەژار و لەپەراوێزخراوی کورد لە ئێران کە ئەو دەردەی لێ بوو بە دەردی سەرباری دەردان، بەڵام ئەو سیگناڵانەش گرینگن کە لەو بوومەلەرزەیە و ڕووداوەکانی پاش ڕوودانی پێمان دەگەن. هەر کە هەواڵ هات هەموو ڕاچەنین و تاساین …

درێژەی بابەت »

سپای پاسداران ڕێگری لە یارمەتی‌ گەیاندن بە یارسانەکان دەکا

لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی هاتنی بوومەلەرزەوە لە پارێزگای کرماشان، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی یارسان بوونە قوربانی و هێزەکانی سپای پاسدارانیش بەربەستیان لە بەردەم گەیاندنی یارمەتی بەو هاووڵاتییانە دروست کردووە. بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، هێزەکانی سەربە سپای پاسداران ڕیگریان لە گەیاندنی یارمەتی بە لێقەوماوانی گوندە یارسان‌نشینەکان کردووە و لە …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی خەڵکی بانە بەهۆی دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لە دەست دا

کاسبکارێکی خەڵکی بانە کە نزیکەی ٣ مانگ بەر لە ئێستا بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پێکرابوو، بە هۆی سەختیی برینەکەی و دەسبەردانی پزیشکەکان لە شاری سنە گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤ ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر نژاد محەممەدی خەڵکی گوندی “نەنۆڕ”ی بانە دوای ٧٠ …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی زیاتر لە 210 کەس لە کوردستان لە پاییزی ئەمساڵدا

زیاتر لە 210 کەس لە چالاکان و هەڵسوراوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی پاییزی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون و لە دواحاڵەتدا کەسێکی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ بۆكان سزای‌ ٥ ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. دادگای شۆڕشی له‌ شاری‌ سه‌قز هێمن مام قادری‌، ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی به‌ تۆمه‌تی‌ هاوكاریكردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ به‌رهه‌ڵسیكاری‌ …

درێژەی بابەت »

تازەترین ئاماری زیان و خەسارەکانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان

بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ له‌سه‌ر دووشه‌ممه‌، 22ی خه‌زه‌ڵوه‌ر که‌ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئێران و به‌شێکی زۆر له‌ باشووری کوردستانی گرته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ زه‌ره‌ و زیانی گیانی و ماڵیی زۆری لێ که‌وتۆته‌وه‌. سەرچاوە ڕەسمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێن به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ که‌ ناوه‌نده‌ زانستییه‌کانی تۆمارکردنی له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی به‌هێزییه‌که‌یان ۷.۳ڕیشتێر ڕاگه‌یاندوه‌، له‌ …

درێژەی بابەت »

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر دوو لاوی مەریوانی‌دا

دوو لاوی خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە تاوانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزیی ئەمساڵدا دەسبەسەر کرابوون، سزای 4 ساڵ زیندانیی تەعزیرییان بەسەردا سەپا. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان دادگای شۆڕشی شاری مەریوان ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەر ئەمیر ئەرژەنگ و باسید ئەفشار، دوو لای خەڵکی شارەدێی “نی”ی …

درێژەی بابەت »