ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئه‌یلول 2017

ئێعدامی زیندانییەکی کورد لە سەڵماس بەبەر چاوی خەڵک

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ۲۳ی خەرمانان زیندانییەک لە سەڵماس بە ناوی “داوود حاجیزادە” لە مەیدانی شارەوانیی ئەم شارە بەبەرچاوی خەڵک ئێعدام کرا. ئەو زیندانییە ساڵی ۱۳۹۳ لەکاتێکدا ماددەی هۆشبەری شیشەی کێشابوو، دایکی تەمەن 49 ساڵ و خوشکە ۸ساڵانەکەی خۆی کوشتبوو، دوایەش لەبەر ئەوەی براکەی و بابەگەورەی ئامادەنەبوون لە تاوانەکەی ببوورن، لە دار …

درێژەی بابەت »

خۆکوژیی 42 کەس لە کوردستان لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا

لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 40 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە. ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ خەرمانان لە سەقز کچێکی تەمەن 16 ساڵان بە ناوی “ئەسرا میرزایی” کۆتایی بە ژیانی هێنا و بەوە ئاماری ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خۆیان کوشتوە گەیشتە 42 کەس. ئەسرا میرزایی کە تازەترین قوربانیی …

درێژەی بابەت »

کوبرا خاڵندی لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

چەند کەس لە چالاکانی مەدەنیی خەڵكی مەهاباد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی پشتیوانی لە کۆڵبەران دەسبەسەر کران. ئەو کۆمەڵە کەسە ئێوارەی رۆژی ١٩ی خەرمانان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران کە شوناسی یەک لەوان بەناوی کوبڕا خاڵندی ئاشکرا کراوە. ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەهاباد لە …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی سەقز بە دەستی هێزە چەکدارەکان بریندار و نقوستان کرا

کاسبکارێکی خەڵکی تیلەکۆی سەقز لەلایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتەوە درایە بەر دەستڕێژ. ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 15ی خەرمانان شۆڕش قادرزادە، خەڵکی تازاوای سەر بە تیلەکۆی سەقز کە چۆدار بووە، بۆ کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵات دەچێتە چەند گوندێکی سنووریی ناوچەی سەقز، بەڵام بێ هۆ و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژ و …

درێژەی بابەت »

خۆپیشاندانی خەڵکی بانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتاری کۆڵبەران

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان و لە سەر بانگەوازی چالاکانی مەدەنیی شاری بانە، ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی خەرمانان بازاڕییانی ئەو شارە بۆ نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە تاوانی کوشتنی یەک بە دوای یەکی کۆڵبەران بە تایبەتی کوشتنی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی قادر بەهرامی و حەیدر فەرەجی، دوکانەکانی خۆیان لە ناوەندی شار و پاساژەکان داخست. …

درێژەی بابەت »

سێ کاسبکاری دیکە لە بانە و سەردەشت کوژران

کوژرانی دوو کۆڵبەری دیکە لە بانە بووە هۆی توڕەیی و ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەم شارەوە. کاسبکارێکی خەڵکی مەهابادیش لە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکان گیانی لە دەست دا. بەیانی ڕۆژی دووشەممە، 13ی خەرمانان پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی بانە لە هەنگەژاڵ کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت. لەو ڕووداوەدا دوو کەس لەوان …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی دوو کەس لە بێورانی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

لە ئاکامی پەلاماری هێزەکانی هەنگی سنووریی سەردەشت بۆ سەر کۆڵبەرانی سەردەشت کۆڵبەرێک و کچێکی خەڵکی بێوران بریندار بوون. شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، 10ی خەرمانان لە کاتی تێپەڕینی کۆمەڵێک کۆڵبەر بۆ دیوی باشووری کوردستان و ڕێگریی هێزەکانی هەنگی سەرسنوور، خەڵکی گوندی بێوران ڕێگای سەرەکیی گوند دەگرن و ڕێگری لە دەسبەسەرکردنی کۆڵبەران …

درێژەی بابەت »